لە درێژەی ڕێکەوتنەکانی دەوڵەتی تورکیە و زلهێزەکان و هەروەها کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی بەشارئەسەد، ئەگەری هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان لە ئان و ساتدایە.
ئیبراهیم كالن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌ڵێت: “دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا، کە مەبەستی ڕۆژاوای کوردستانە، به ئامانجی پاككردنه‌وه‌ی سنووره‌كه‌یه له هێزە کوردییەکان و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریایه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٥ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: “ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی ده‌مانه‌وێت له باكووری سووریا درووست بكرێت، نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌کیەتیی خاكی سووریا”.
قسه‌كانی كالن هاوكاتی راگه‌یەنراوێكی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكایه كه له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، توركیا به‌مزووانه ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی له باكووری سووریا ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه به‌شداریی له‌و ئۆپراسیۆنه ده‌كات و نه پاڵپشتیش لە هێزەکانی سووریای دێموکڕات ده‌كات.
كۆشكی سپی ئاشكرای كردوە کە توركیا بەمزووانە دەست بە ئۆپەراسیۆنی درێژماوەی خۆی دەكات لە باكووری سووریا، بەڵام ئەمەریكا بەشداری و پاڵپشتی لەو ئۆپەراسیۆنە ناكات و لەناوچەكە دەكشێتەوە.
ئاماژە بەوەش دەكات، ئەمەریكا دوای شكستپێھێنانی داعش، چیدیكە لە ناوچەكانی باكووری سووریا نامێنێتەوە.
هەروەها كۆشكی سپی رایگەیاند ئەمەریكا زۆر گوشاری خستە سەر ئەڵمانیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیكەی ئورووپایی بۆ ئەوەی چەكدارە داعشە دەستگیركراوەكانیان و خێزانەكانیان وەربگرنەوە، بەڵام ئامادە نەبوون، بۆیە ئەمەریكا چیدیكە ناچار نییە خەرجی ئەو چەكدارانە بكات و لەمەودوا توركیا بەرپرسی یەكەم دەبێت بۆ لەخۆگرتنی تەواوی ئەو چەكدارانە.
شەوی ڕابردوو ئەردۆغان و ترامپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ئەو لێدوانەی كۆشكی سپیش وەک ھەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا لێكدەدرێتەوە.
شایانی باسە ئەمە چەندەمین جارە کە کورد لە بەشە جیاجیاکانی کوردستاندا بە هۆی سیاسەتی پشتبەستن بە زلهێزەکان و دواتر بە تەنیا مانەوە، تووشی شەڕ دەبێت و خاکەکەی لەلایەن دوژمنانی کوردەوە داگیر دەکرێ. هەر لەم چەند ساڵەی دواییدا دەتوانین ئاماژە بە دوو ئەزموونی تاڵی کەرکووک لە باشووری کوردستان و عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان بکەین.