فه‌رمانداری کرماشان گوتوویه‌تی: له‌م شاره نزیکه‌ی ٣٠٠ هه‌زار که‌سی په‌ڕاوێز نشین بوونی هه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیلنا، شه‌وی پێنجشه‌ممه، فهزلوڵلا ڕه‌نجبه‌ر، بۆ تاوتوێ کردنی گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی یارمهتیکارانی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م شاره کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان پێک هێناوه.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، فه‌رمانداری کرماشان وێڕای ئاماژه به گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی شاره جۆربه‌جۆره‌کان وه‌ک کرماشان، پێداگری کردۆته‌وه: نزیکه‌ی ٣٠٠ هه‌زار که‌س له ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره ده‌ژین و بۆ پێڕاگه‌یشتن و چاوه‌دێری کردن به سه‌ر ئه‌م خه‌ڵکه‌دا پێویستیمان به پشتگیری و یارمه‌تی کردنی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان هه‌یه.