کۆڕێک له ژێر ناوی “ڕۆلی دایک لە بەرزکردنەوەی فەرهەنگ” له شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چوو.
ئێواره‌ی رۆژی چوارشەممە، رێکەوتی ٤ی خەرمانان کۆرێک لە ژێر ناوی ” ڕۆلی دایک لە بەرزکردنەوەی فەرهەنگ” لە فەرهەنگسەرای شاری مەریوان لە لایەن، ئەنجوومەنی قەڵەمی هەورامان، ئەنجوومەنی بێسارانی و رووجیار بەرێوە چوو.
سەرەتای بەرنامەکە لە لایەن ئەرسەڵان ئەردەڵان یه‌کێک له به‌رێوه‌به‌رانی کۆڕه‌که بە خێرهاتنی میوانەکان کرا و دواتر باسێکی سەبارەت بە ڕۆڵی ژن پێشکەش بە ئامادە بووان کرد.
لە برگەی دووهەمدا خاتوو لەیلا محەممەدی بە نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی ژنان باسێکی لەسەر رەخساندنی مەجاڵ بۆ ژنان لە کۆمەڵگا و پشتیوانی کردن لە هەنگاوەکان و ئیستعدادەکانیان هێنایە بەر باس. لە برگەی سێهەمی کۆڕه‌که‌دا، سیروس عارفی لەسەر گرینگی کار و ڕۆڵی ئەنجوومەنەکان بەگشتی و چالاکیی ژنان بابەتێکی پێشکەش بە بەشداربووانی کۆڕەکە کرد‌و لە نێو ئاخنی پێشکەشکردنی بابەتەکان دا لە لایەن خاتوو زارا سادقی شێعرێک پیشکەش بە میوانانی ئامادە بوو کرا و بەدوای ئەودا بەرێز بەرزان حوسێنی باسێکی لەسەر پەروەردەکردنی منداڵ لە بنەماڵە پێشکەشکرد.
له درێژه‌ی کۆڕه‌که‌دا خاتوو سۆیلا محەممەدی باسێکی لەسەر کاریگه‌ریی ژنه شاعیری کورد مەستوورە ئەردەڵان سەبارەت بە ئەدەبیاتی کوردی پێشکەش کرد و لە بڕگەی کۆتاییشدا حکمەت سوبحانی بەشێعرێک بەشداری کرد.
شایانی باسە خاتوو شیوا ڕەحمانی وەکوو بەرێوەبەر و پێشکەشکاری ئەم کۆرە بەشدار بوو.
جێی ئاماژه پێدانه که پیشنیوه‌رۆی هه‌مان رۆژ، پێش به‌ڕێوه‌چوونی کۆڕه‌که به‌شێک له به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م کۆڕه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوانه‌وه بانگ کران و لێپرسینه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی باتهکهکانیان لێ‌کرا.
ئەم کۆڕە دوای سێ کاتژمێر کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.