پاش گواستنه‌وه‌ی ناسر پیری، خوێندکاری زانستی ئایینیی سوننی مه‌زهه‌ب له ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه و ڕاگرتنی بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له به‌ندی تاکه‌کسیدا، ناوبراو بۆ جارێکی دیکه ڕاپێچی ئیداره‌ی ئیتلاعات کراوه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی که‌مپه‌ینی به‌رگریی له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “مامۆستا ناسر پیری” خه‌ڵکی شاری سنه که له ڕێکه‌وتی ٢٠ی گه‌لاوێژی سالێ ١٣٩٣ به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندنی ئایینی سه‌ردانی زاهیدانی کردبوو، له خاڵی پشکنینی به‌رده‌م ئه‌م شاره ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و دواتر به‌ڕێی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه کرایه‌وه.
ئه‌م مامۆستا ئایینییه پاش تێپه‌ڕ کردنی ساڵێک له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌م شاره‌وه حوکمی 5 ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و پاشان ڕاپێچی زیندانی ناوه‌ندیی سنه کرا.
ناوبراو پاش ١٠ ڕۆژ ڕاگیران له به‌ندی تاکه‌کسیی ئه‌م زیندانه‌دا بۆ جارێکی دیکه به‌ڕێی ئیداره‌ی ئیتلاعات کراوه‌ته‌وه.
ئه‌م چالاکه ئاینییه سوننی مه‌زهه‌به پێشتریش بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، به‌ڵام دواتر به دانانی بارمته ئازاد کرا و پاشان له لایه‌ن دادگاوه به بێ تاوان ناسرا.