ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوا له ئه‌مریكا ده‌كا، ١٩ زیندانیی ئێرانی كه پێشتر به‌هۆی پێشێلكردنی بڕیاری گه‌مارۆ و سزاكانی سه‌ر تاران زیندانی كرابوون ئازاد بکا.
ئاژانسی هه‌واڵی فڕانس پرێس، له زمان مه‌رزیه ئه‌فخه‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاوی كرده‌وه، ده‌وڵه‌تی ئێران داوا له حكومهتو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئه‌مریكا ده‌كا، ١٩ هاووڵاتیی ئێران كه پێشتر به تاوانی پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به گه‌ماڕۆ و سزاكانی سه‌ر ئێران له ئه‌مریكا ده‌ستگیركراون، ئازاد بكه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه حه‌سه‌ن قه‌شقاوی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕه‌تیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاڵوگۆڕی زیندانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكا، به‌تایبه‌تی په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی واشینگتۆن پۆست جایسۆن ڕه‌زاییان ، كه ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش له ئێران به‌تۆمه‌تی سیخوڕی كردن ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.