بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “ئەلعەرەبییە”ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی ڕەزبەری ٩٨ی هەتاوی، خۆپێشاندانەکانی بەغدا و شارە شیعە نشینەکانی عێراق بەردەوامە و هاوکات چەن تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەوزی بەغدا ڕوویدا و باس لەوە دەکرێ کە بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر ئەو ناوچەیە.
ئەم هێرشانە لە دوای ئەوەوە هات کە سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی قەدەغەی هاتووچۆی دەرکرد.
شایەنی باسە کە خۆپێشاندانەکان بە دژی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و دەستێوەردانەکانییەوە لە عێراق لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستیپێکردە و ئاڵای کۆماری ئیسلامییان ئاگر تێبەردا و هەتا ئێستا سەدان کەس بریندارو زیاتر لە ١٠ کەس کوژراون.