ڕۆژی هەینی ٥ی ڕەزبەر بیژەن قاسمزادە” لێپرسراوی دادسەرای ڕێژیم وبەرپرسی بەستنی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی گەندەڵی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
قاسمزادە کەسێکە کە فەرمانی بەربەست و داخستنی بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تێلگرام دەرکرد.
ناوبراو کە یەکێک لە بەرپرسانی دەزگای قەزایی ڕێژیم و نزیک لە سادق لاریجانییە کە بە گشتی بە گەندەڵی تۆمەتبار کراوە، هەروەها بەرپرسی “لقی دووی دادسەرای فەرهەنگ و میدیای”ی تارانیش بوو.
شایانی باسە کە هەر لە سەرۆکی پێشووی دەزگای دادوەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بگرە تا کارمەندی پلەخواری ئەو دەزگایە وەکوو هەموو ئۆرگانەکانی تری ڕێژیم تێوەگلاوی گەندەڵی و تەنانەت فەسادی ئەخلاقیشن و ئەمە بۆتە نەریتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کە خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرقافڵەی هەموو گەندەڵی و نەهامەتییەکانی ئێران و گەلانی ئێرانە.