له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا بازاڕی بورس دۆخێکی باشی به‌سه‌ر نه‌بردووه و له‌م ماوه‌یه‌دا نرخی داراییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته تا ئاستی ٥٠ دۆلار دابه‌زیوه، به واتایه‌کی دیکه له‌م ڕۆژه‌وه که ده‌وڵه‌تی یازده‌یه‌م هاتۆته سه‌ر کار نرخی بورس له ١٥٠ میلیارد دۆلاره‌وه بۆ ١٠٠ میلیارد دۆلار داشکاوه.
“حیدر مستخدمین حسینی”، جێگری پێشووی بانکی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی ئابووری له لێدوانێکدا بۆ سایتی تابناک وێڕای ئاماژه به دابه‌زینی نرخی بورس، گوتی: ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کار بوونیه‌وه نرخی له سه‌ر چه‌ند به‌رهه‌مێکی وه‌ک ماشێن، سمیت، سپیایی و سووته‌مه‌نیی پێترۆشیمی داناوه. ئه‌م کاره بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که به‌ره‌به‌ره ئاستی کڕین و فرۆشتن له کزی بدا. بۆ نموونه، بۆ یه‌که‌مین جار ڕێگری له فرۆشرانی پشک له بازاڕی بورسی تاران کرا.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتوویه‌تی: ئه‌م کاره خه‌ڵکی به نیسبه‌ت بازاڕی بورس دلسارد کرده‌وه و وای لێ کردن متمانه‌یان به‌م بازاڕه له ده‌ست بده‌ن.