“ڕۆمانی ” هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان”” بەرهەمی بە نێوبانگی “بێهروز بووچانی” ڕۆژنامەوان و نووسەری ئیلامی لە لایەن “دوکتور هاشم ئەحمەدزادە” لێکۆڵەری کورد بە کوردی چاپ و بڵاو بۆوە.
“بێهرووز بووچانی” نووسەری کتێبی” هیچ دۆستێک جگە لە چیاکان” کە خەڵکی ئیلامە، لەو ڕۆمانەدا باسی ڕۆژەکانی ژیانی خۆی و بەسەر هات وژیانی بۆ پەنابەریی لە وڵاتی ئوستڕالیادا کردووە.
بووچانی بە نووسین و بڵاوکردنەوەی ئەو کتێبە، توانی خەڵاتی “ویکتۆریا” بە دەست بێنێ و دوای ئەو خەڵاتە بوو بە براوەی خەڵاتی یەکەمیی ئەدەبیی “نێوساوت وێلز” و هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ دا، خەڵاتی ژیاننامەی ئوستڕالیای پێبەخشرا.
جێگەی وەبیر هێنانەوەیە “بێهروز بووچانی” نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد لە دایکبووی ١٩٨٢ی زایینی ،خەڵکی ئیلامە کە لە ساڵی ٢٠١٣ وە، وەک پەنابەر ڕووی کردۆتە دوورگەی مانوس لە ئوستڕالیا و هەروەها تا ئێستاش دانیشتووی ئەو دورگەیەیە و دەوڵەتی ئوسترالیا ئیزنی چوونە دەرەوە لەو دوورگەیە بە ناوبراو نادا.
ناوبراو لە کەمپی مانووس کاری ڕۆژنامهوانی و مافی مرۆڤی کردووه و لە ڕۆژنامه نێونهتهوەییەکانی وەک ڕۆژنامەی “گاردیهن” و “هافینگتون پۆست” نووسین و بابەتەکانی بڵاو دەبنەوە.











