ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٥ی خه‌رمانان، ڕۆژنامه‌ی ئیعتیماد له راپۆرتێک‌دا له ژێر ناوی “خۆدزینه‌وه له ماڵیات له لایه‌ن گه‌وره قه‌رزداره‌کانی بانکه‌وه” باسی له‌وه کرد که له نێو ٧٨ حه‌شیمه‌تی میلیۆن که‌سیی ئێران ته‌نیا ٥ میلیۆن که‌س ماڵیات به ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن و ماڵیات له سه‌دی ٦٠ی ئابووریی گشتیی ئه‌م وڵاته وه‌رناگیردرێ.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له زمان عه‌لی عه‌سکه‌ری، سه‌رۆکی ڕێکخراوی کاروباری ماڵیات، نووسیویه‌تی سه‌دی ٧٢ی سه‌رجه‌م ئه‌م که‌سانه‌ی که ماڵیات ده‌ده‌ن ته‌نیا ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نیان لێ وه‌رده‌گیرێ و ١ له ١٠ی ئه‌وانیش که ده‌کاته ٥٠٣ که‌س، زیاتر له ٥٠ میلیۆن تمه‌نیان وه‌ک ماڵیات لێ ده‌ستێندرێ.
به وته‌ی عه‌سکه‌ری، ١،٣ له‌سه‌دی ئه‌م که‌سانه له نێوان ٣ تا ٥ میلیۆن تمه‌ن ماڵیات ده‌ده‌ن. ٢،٢ له سه‌دیان ٥ تا ١٠ میلیۆن تمه‌ن، که‌متر له سه‌دی 1ی ئه‌م که‌سانه له نێوان ١٠ تا ٥٠ میلیۆن تمه‌ن و ١ له ١٠ی دیکه‌شیان که ده‌کاته ٥٠٣ که‌س، زیاتر له ٥٠ میلیۆن تمه‌ن ماڵیات به ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن.
هه‌ر به پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، ڕێژه‌ی ماڵیات له‌چاو ئاستی به‌رهه‌م هێنانی ناخالیسی نێوخۆیی ئێران نزیکه‌ی 5،7 له سه‌ده.
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له راپۆرته‌که‌ی خۆیدا وێڕای ئاماژه به بوونی ٥٧٣ که‌سایه‌تی و شیرکه‌ت که ئه‌م ڕۆژنامه‌یه وه‌ک “گه‌وره قه‌رزداری بانکی” ناوی بردوون، نووسیویه‌تی: ته‌نانه‌ت گه‌وره قه‌رزداره بانکییه‌کانیش له پێدانی ماڵیات به ده‌وڵه‌ت خۆیان دزیوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا حوسێن ڕاغفه‌ر، ئابووریناس و مامۆستای زانکۆی ئه‌لزه‌هرا، له ڕێکه‌وتی ٩ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاندبوو ئاستی خۆدزینه‌وه له ماڵیات ٨٠ هه‌زار میلیارد تمه‌نه و گوتبووی نیوه‌ی ئابووریی ئێران ماڵیات به ده‌وڵه‌ت نادا.
به‌م حاڵه‌ش حه‌سه‌ن ڕووحانی، سه‌رکۆماری ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه 27ی گه‌لاوێژ، بڕیاری جێبه‌جێ کرانی قانوونی نوێی ماڵیاته ڕاسته‌وخۆکانی دا و ئه‌م بڕیاره به وه‌زاره‌تی ئابووری ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌پێی ئه‌م قانوونه، هه‌موو بانکه‌کان و ڕێکخراوه ماڵی و ئێعتیبارییهکان، ڕێکخراوی سه‌بتی ئه‌سناد، شاره‌داری و باقی دام و ده‌زگاکانی دیکه که پێوه‌ندییان به ئاستی داهات و تۆمار کردنی ماڵ و داراییه‌کانی خه‌ڵکه‌وه هه‌یه، ئه‌رکدار کراون که زانیاریی پێویست له‌م باره‌وه بخه‌نه به‌ر ده‌ستی ڕێکخراوی کار و باری ماڵیاته‌وه.