سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان “ئانتۆنیۆ گۆترێز” لە ڕاپۆرتی فەرمی خۆیدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، پێشێلکردنی مافی مرۆڤی لە ئێران مەحکووم کرد و وتی: “بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران مەترسیدارە و نیگەرانی خۆی و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی لەهەمبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران دەربڕی”.
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم ڕاپۆرتەدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە ئەشکەنجە و زیندانیکردنی پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە ئێران، خوازیاری دابینکردنی ئاسایشی ڕێکخراو و کەسایەتییەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان، چالاکانی کرێکاری، چالاکانی ژینگە بۆ چالاکی بێ ترس لە ئەشکەنجە و ئازارو بەدواداچوون”بوو.
لە بەشێکی دیکە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا “گۆترێز”سێدارە و هەڵاواردنی مەزهەبی و ئایینی و نەتەوەیی و هەروەها ڕەگەزی، وەکوو کێشەی گەورەی کۆماری ئیسلامی ناوبرد و لە ئاکامیشدا وتی: “لە سێدارەدانی منداڵانی خوار تەمەن ١٨ساڵ نیگەرانییەکانمان زیاتر دەکات و هەربۆیە داوا لە کۆماری ئیسلامی دەکەین کە پەیوەست بێ بە کۆنوانسیونە نێونەتەوەییەکانەوە”.