وه‌زیری نه‌وتی ئێران ده‌ڵێ، تاران له نێو فرۆشیارانی نه‌وتی ئۆپێکدا چاوپۆشیی له به‌شه نه‌وتی خۆی نه‌کردووه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نیوه‌ی جارانیش پاره‌ی بۆ نه‌کا، دیسانیش ئاستی هه‌نارده کردنی خۆی به‌رز ده‌کاته‌وه.
بیژه‌ن زه‌نگه‌نه که له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا قسه‌ی ده‌کرد، گوتی: “ئه‌گه‌ر هه‌نارده کردنی نه‌وتی ئێران دوو هێنده‌ش زیاتر بێ و نرخی نه‌وت بگاته نیوه‌ی ئیستا، به لای ئێمه‌وه زۆر ئاساییه، چونکی ئێمه له‌گه‌ڵ نرخی که‌م ڕاهاتووین و فێر بووین خۆڕاگر بین، به‌ڵام ئه‌وه لایه‌نه‌کانی دیکه‌ن که ده‌بێ نیگه‌رانی خۆیان بن.”
وه‌زیری نه‌وتی ئێران له قسه‌کانی خۆیدا، کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی ڕێکخراوی ئۆپێکی تاوانبار کردووه که به شوێن به‌رز کردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاره جیهانییه‌کاندا نین، چونکی ده‌یانهه‌وێ زیان به ئه‌ندامانی دیکه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه بگه‌یه‌نن.
وێده‌چێ ڕووی ئه‌م قسانه‌ی زه‌نگه‌نه زیاتر له عه‌ره‌بستانی سعوودی بێ، چونکی ئه‌م وڵاته وه‌ک گرینگ‌ترین و سه‌ره‌کیترین وڵاتی به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وتی ئۆپێک، له حاڵی حازردا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو په‌ره‌ی به هه‌ڵێنجان و هه‌نارده کردنی نه‌وتی خۆی داوه.
وه‌زیری نه‌وتی ئێران له هه‌مان کاتدا ڕایگه‌یاندووه به‌پێی دوایین هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کان مه‌یدانه نه‌وتییه هاوبه‌شه‌کانی “یادئاوه‌ران، ئازاده‌گان و یاران”٣١ میلیارد بۆشکه نه‌وتیان پاشه‌که‌وت کردووه.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که ڕێک ڕۆژێک پێشتر، ناوبراو له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتبووی: به هۆی دابه‌زینی زۆر و له ڕاده‌به‌ده‌ری نرخی نه‌وت له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا، ئێستا کۆماری ئیسلامی هیچ پاره‌یه‌کی بۆ سه‌رمایه دانان له پیشه‌سازیی نه‌وتدا نییه.
له ئێستادا نرخی هه‌ر ١ بۆشکه نه‌وتی ئۆپێک گه‌یشتۆته نزیکه‌ی ٤٠ میلیارد دۆلار.