له حاڵیکدا زیاتر له ٢٠ ڕۆژ به سه‌ر کۆتایی حوکمی ٦ ساڵ زیندانی ڕه‌سوول بداقی تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام ئه‌م چالاکه سینفییه‌ی مامۆستایان و ئه‌ندامی کانوونی سینفیی تاران، بێ ئه‌وه‌ی که تاقه ڕۆژێکیشی مه‌ره‌خه‌سی پێ درابێ، هه‌ر وا له به‌ندی تاکه‌کسیی زیندانی ئێڤین دایه.
به‌پێی راپۆرتی که‌مپه‌ینی زیندانییانی سیاسی و مه‌ده‌نی و له زمان هاوسه‌ی ڕه‌سوول بداقییهوه، په‌روه‌ندی نوێی ناوبراو به تۆمه‌تی شێواندنی ئه‌منیه‌تی نیزام به‌ڕێی لقی ٢٨ی دادگای ئینقلاب کراوه و په‌روه‌نده‌که ئێستا له ژێر ده‌ستی قازی مه‌قیسه دایه.
به‌م جۆره که له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، سه‌ره‌ڕای سه‌ردان و به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م مامۆستا زیندانییه به مه‌به‌ستی ڕوون بوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوبراو و داوای ئازاد کرانی قانوونیی ئه‌و، به‌ڵام قازی پێی ڕاگه‌یاندوون تا ١٥ ڕۆژی دیکه له‌م په‌روه‌نده‌یه ناکۆڵیتهوه.
به وته‌ی هاوسه‌ری ئه‌م چالاکه سینفییه، ڕه‌سوول بداقی به هۆی ئه‌وه‌ی که له ماوه‌ی ٤ مانگی ڕابردوودا به به‌رده‌وامی له به‌ندی تاکه‌کسی ڕاگیراوه و چاره‌نووسی هه‌روا ناڕوونه ، به‌ڵام ئێستاش وره‌ی به‌رنه‌داوه و له بواری ڕووحیه‌وه له دۆخێکی خراپ‌دا نییه.
ڕه‌سووڵ بداقی، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کانوونی سینفیی مامۆستایانی ئێران له خه‌رمانانی ساڵی ٨٨ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و پاش چه‌ندین مانگ به‌سه‌ر گیرانیدا، دادگایی کرا و حوکمی ٦ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. ناوبراو له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سه‌ر کرانییه‌وه تا ئێستا له مافی چوون بۆ مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ری کراوه.
ئه‌م گیراوه سیاسییه که له زیندانی ڕه‌جایی شاری که‌ره‌ج حوکمه‌که‌ی تێپه‌ڕ کردووه، له ٤ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌بێ هیچ ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک ڕاپێچی به‌ندی تاکه‌که‌سیی زیندانی ئێڤین کراوه.
ناوبراو له ماوه‌ی ئه چه‌ند ساڵه‌دا که له زیندان ڕاگیراوه، به شێوازی جۆراوجۆر که‌وتۆته ژێر فشار و سه‌رباقی ئه‌وانه‌ش حوکمی ده‌رکرانی له په‌روه‌رده و بارهێنان پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه. هۆی ئه‌م دهرکرانهش، ئامده نه‌بوون له شوێنی کاره‌که‌ی، به‌شداری کردن له کۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی مامۆستایان، چالاکیی به دژی نیزام و هه‌وڵدان به دژی ئه‌منیه‌تی میللی ڕاگه‌یه‌ندراوه.