ڕێکخراوی چاوه‌دێری مافه‌کانی مرۆڤ داوای له هێزه‌کانی به‌ره‌ی یه‌کگرتوو به ڕێبه‌رایتیی عه‌ره‌بستان کردووه که له وڵاتی یه‌مه‌ن که‌ڵک له بۆمبه هێشووییه‌کان وه‌رنه‌گرن.
ئه‌م ڕێکخراوه‌ی چاوه‌دیری مافه‌کانی مرۆڤ که مه‌قه‌ڕه‌که‌ی له ئامریکایه ڕایگه‌یاندووه له بابه‌ت کاریگه‌ریی زۆر خراپی ئه‌م بۆمبانه به‌ڵگه‌گه‌لێکی نوێی وه‌ده‌ست که‌وتووه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه له نێوان مانگه‌کانی ئاوریل و ژوئیه‌دا له پاریزگای حه‌جه له باکووری ڕۆژاوای یه‌مه‌ن هه‌ر نه‌بێ ٧ جار بۆمبی هێشوویی به‌کار هاتووه.
چاوه‌دیری مافه‌کانی مرۆڤیش که سه‌ردانی هێندێک له‌م شوێنانه‌ی کردووه، ڕایگه‌یاندووه که هه‌رچه‌ند ئه‌م به‌ڵگانه یه‌کلاکه‌ره‌وه نین، به‌ڵام به زۆر هۆکار ده‌رکه‌وتووه که هێزه‌کانی به‌ره‌ی یه‌کگرتوو به ڕێبه‌رایه‌تیی عه‌ره‌بستانی سعوودی ئه‌رکی ئه‌م 7 هێرشه‌یان له ئه‌ستۆیه.
گرووپه‌کانی پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ تا ئێستا چه‌ندین جار هێزه‌کانی به‌ره و هه‌روه‌ها دژبه‌رانی چه‌کداری یه‌مه‌نیان وریا کردۆته‌وه که قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پێشێل نه‌که‌ن.
شایانی باسه له ماوه‌ی ٦ مانگی ڕابردوودا تا ئێستا به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕه لانی که‌م ٤ هه‌زار و ٥٠٠ که‌س کوژراون.