ئەبوو مێهدی موهەندیس کەسی نیزیک لە سپای قودسی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرپرسایەتییەکەی لە حەشدی شەعبی وەلا نرا.
شارەزایانی کاروباری سیاسی لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەبوو مێهدی موهەندیس بە مەبەستی کورتکردنەوەی دەستی ئێران لە کاروباری عێراق لە پۆستەکەی وەلا نراوە.
ئەبوو مێهدی موهەندیس کە زۆربەی تەمەنی لە ئێران بەسەر بردووە، لە کەسانی نیزیک بە سپای قودس و لە هاوڕێیانی هەرە نیزیکی قاسم سولێمانییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە ڕایگەیاندوە کە ماوەیەک لەمەوپیش قاسم سولێمانی فەرماندەی سپای قودس سەردانی بەغدای کردوە و لە کەڵ فالح فەیاز بەرپرسی گرووپی حەشدی شەعبی لەو پێوەندییەدا قسەی کردوە و فالح فەیاز گوتویەتی هەلومەرجی ئێستای عێراق وا دەخوازێ کە ئەبوو مێهدی موهەندیس وەلا بنرێت.
ئەبوو مێهدی موهەندیس هەرچەشنە گۆڕانی لە ریزەکانی حەشدی شەعبی ڕەتکردۆتەوە و ڕایگەیاندوە کە هێشتا جێگری گرووپی حەشدی شەعبییە.
جێی ئاماژەیە کە جەماڵ جەعفەر محەممەد عەلی ئاڵ ئیبراهیم ناسراو بە ئەبو مێهدی موهەندیس لە ساڵی ١٩٥٤ی زایینی لە ناوچەیەکی کۆنی بەسرە لە دایک بووە و دوای تەواو کردنی خوێندی باڵا لە بواری پێشەسازییدا لە ساڵی ١٩٧٧ لە کارخانەی ئاسن و پۆڵای بەسرە وەکوو موهدنیس کاری کردوە و دوایی لە بواری زانستی سیاسییەوە درێژەی بە خوێندن داوە.
لە دەیەی ٧٠ی زایینی بەولاوە بە فەرمی دەبێتە ئەندامی حیزبی (الدعوە) و دوای کوژرانی محەممەد باقر سەدر، ڕادەکا بۆ وڵاتی کوەیت و ، بە وتەی خۆی ساڵی ١٩٨٠ی زایینی بە ساختە کردنی بەڵگەنامەیەک دەبێتە ئەندامی کۆمەڵگەی ئەندازیارانی کوەیت.
ناوبراو ساڵی١٩٨٥ زایینی پەیوەست بە مەجلیسی ئەعلای ئیسلامیی عێراق دەبێ و دواتر دەبێتە ئەندامی لێژنەی فەرماندەهی سپای بەدر.
لە ئێستا دا ئهبوو مێهدی موههندیس، جێگرى سهرۆكى دهستهى میلیشیاكانى حهشدى شهعبییه و له زۆرێک له بۆنهكاندا له تهنیشت قاسم سولهیمانى ، فهرماندهى سپای قودسى ئێران دهردهكهوێت، و له لێدوانهكانیشدا گوتوویهتى:”شانازى دهكهم كه قوتابی ئاغاى سولێیمانیم”.
شایانی باسە کە ساڵی ڕابردوو ئەمریکا بەفەرمی ئەبوو مێهدی مووهەندیسی بە تیرۆریست ناساند.