عه‌لی باقرزاده، جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده و بارهێنان و سه‌رۆكی ڕێكخراوی سهوادئامووزیی ئێران ڕایگه‌یاندووه كه له‌م وڵاته ٩ میلیۆن و٥٠٠ هه‌زار كه‌س نه‌خوێنده‌وار و ١١ میلیۆن كه‌سیش كه‌م خوێنده‌وارن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیرنا، عه‌لی باقرزاده ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌رمانان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه، گوتوویه‌تی: ” له نێو سه‌رجه‌م ئه‌م كه‌سانه‌دا كه به هیچ شێوه‌یه‌ك خوێنده‌وارییان نییه، یان ئه‌وانه‌ی كه ئاستی خوێنده‌وارییان له خوارێیه، ٣ میلیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌سیان له قۆناغی ته‌مه‌نیی نێوان ژێر ١٠ ساڵ و سه‌رووی ٥٠ ساڵ دان.”
به‌وته‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی زۆربه‌ی نه‌خوێنده‌وارانی ئێران ته‌مه‌نیان له ٥٠ ساڵ بۆ سه‌ره‌وه‌یه.
3 ڕۆژ پێشتریش عه‌تائوڵڵا سوڵتانی سه‌بوور، ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی په‌روه‌رده و توێژینه‌وه‌كانی مه‌جلیس، ئاماری نه‌خوێنده‌وارانی ئه‌م وڵاته‌ی 9 میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یاندبوو.