شاهرۆخ فاتح، سه‌رۆكی ناوه‌ندی میللیی وشكه‌ساڵی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانی ڕێكخراوی كه‌شناسیی ئێران ده‌ڵێ ماوه‌ی ٢ ساڵه به به‌رده‌وامی ١٦ پارێزگای ئێران له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كه‌م ئاوی به‌ره‌وڕوون و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٤ی خه‌رمانان شاهرۆخ فاتح له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌ریی ئیسنا ڕایگه‌یاندووه كه پێویسته له‌م ١٦ پارێزگایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان به جیددی وه‌ربگیردرێ.”
به وته‌ی ناوبراو پارێزگاكانی “تاران، ئه‌لبۆرز، خووزستان، فارس، كرماشان، گوڵستان، كۆهگیلوویه و بۆیرئه‌حمه‌د، سنه، زه‌نجان، لۆرستان، قه‌زوین، خۆراسانی باكوور، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، خۆراسانی باشوور، مازه‌نده‌ران و یهرزد” ئه‌م ١٦ پارێزگایه‌ن كه له‌گه‌ڵ كه‌م ئاوییهكی زۆر به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
ڕه‌زا ڕاعی عهزئابادی، به‌ڕێوه‌به‌ری ژووری لێكۆڵینه‌وه‌كانی شیركه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی ئێرانیش مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاندبوو كه پارێزگاكانی ئیلام، خۆراسانی باشوور، خووزستان، زه‌نجان، سیستان و به‌لووچستان، قه‌زوین، كرمان، كرماشان، یه‌زد و كۆهگیلوویه و بۆیرئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ قه‌یرانی جیددیی ئاو ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌كه‌ن.
قه‌یرانی كه‌م ئاوی له ئێران له حاڵێكدایه كه ساڵانێكه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته به ده‌ست ئه‌م قه‌یرانه‌وه ده‌ناڵێنن و ئاستی باران بارین له چاو ساڵانی پێشتر له كه‌می داوه. له‌م پێناوه‌دا كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تیش به نیسبه‌ت ئه‌م بارودۆخه‌وه خه‌ڵكیان وریا كردۆته‌وه و داوایان لێ كردوون ئاگاداری شێوه‌ی به كار هێنانی ئاو بن و ده‌ستی پێوه بگرن.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه حه‌مید چیت چیان، وه‌زیری وزه باسی له‌وه كردووه كه دیارده‌ی وشكه‌ساڵی مه‌ترسییه‌كه بۆسه‌ر ٥٠٠ شاری ئێران.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی میللیی وشكه‌ساڵی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٩٣ تا خه‌رمانانی ١٣٩٤ ئاستی باران بارین ١٩٤ میلی میتر بووه.
له‌م ماوه‌یه‌دا پارێزگاكانی بووشێهر، هورموزگان و ئه‌لبۆرز، زۆرترین ئاستی كه‌م بوونی باران بارینیان به خۆیانه‌وه بینیوه.
پارێزگاكانی گیلان، ته‌ورێز و ئه‌رده‌بیلیش ئه‌م پارێزگایانه بوون كه زۆرترین ئاستی باران بارینهكانیان بۆ ته‌رخان كراوه. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی باران بارین له پارێزگاكانی ئه‌رده‌بیل، سیمنان و خۆراسانی ڕهزهویش له چاو ساڵی پێشتر به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.