كۆنگره‌ی ئا‌مریكا له مانگی داهاتوودا بڕیارنامه‌یه‌ك به نێوه‌ڕۆكی دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنامه‌ی ناوكیی ئێران ده‌خاته پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه.
هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشێتێدپرێس ڕایگه‌یاندووه: كۆنگره‌ی ئا‌مریكا له مانگی داهاتوودا ده‌نگ بۆ بڕیارنامه‌یه‌ك له بابه‌ت دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی ناوكیی ئێران كۆ ده‌كاته‌وه.
به‌م جۆره كه له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، نوێنه‌رانی كۆماریخواز كه زۆرینه‌ی هه‌ر دووبه‌شی كۆنگره‌یان له به‌ر ده‌ستدایه، به تێكڕایی به دژی ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كۆماریخوازه‌كان بۆ په‌سند كردنی ئه‌م بڕیارنامه‌یه، پێویستییان به ده‌نگی زۆرینه‌ی مه‌جلیسی نوێنه‌ران هه‌یه و له نێو ١٠٠ نوێنه‌ری سهناشدا پێویستییان به ٦٠ ده‌نگ هه‌یه.
به‌م حاڵه‌ش ئۆباما وتوویه‌تی ئه‌م بڕیارنامه‌ی كۆنگره ڤێتۆ ده‌كا. به‌ڵام كۆماریخوازه‌كان بۆ تێپه‌ڕ كردنی ئه‌م له‌مپه‌ره‌ی ئۆباما، پێویستییان به ٢ له ٣ی زۆرینه‌ی هه‌ر دوو به‌شی كۆنگره هه‌یه.
هه‌روه‌ها بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیارنامه‌یه ده‌نگی ٤١ سێناتۆری دێمۆكراتیش پێویسته و بۆ پشتیوانی كردن له ڤێتۆی ئه‌م بڕیارنامه‌یه له لایه‌ن ئۆباماوه، كۆنگره پێویستی به ٣٤ ده‌نگی سێناتۆره دێمۆكراتهكانیش ده‌بێ.