زیاتر لە یەک میلیۆن سوننی مەزهەبی ئێران لە تاران شوێنێکیان بۆ نوێژکردن نییە.
نوێنەرێکی مەجلیسی ئاخوندی دەڵێ: “سوننی مەزهەبەکانی ئێران کە لە تاران دەژین لە ٧ شوێنی تاران لە ماڵەکاندا نوێژ دەکەن و تەنانەت مزگەوتێکیان بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری مەزهەبی نییە و وێڕای سەدان جار داخوازی خەڵک و تەنانەت نوێنەرانی شارە سوننی نشینەکان کۆماری ئیسلامی نەک هەر ئاوڕی لێنەداونەتەوە بەڵکوولە شارگەلێک وەکوو مەشهەد مزگەوتی سونییەکانیان ڕماندوە و خاپووریان کردووە، بەڵام لە هەموو شارە سوننی نشینەکانی ئێراندا مزگەوتی تایبەت بە مەزهەبی شیعە هەیە.