له یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی موشه‌کبارانی قه‌ڵای دێموکڕات له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه، له‌سه‌ر بانگهێشتنی فرێدریک ماڵم و به هاوکاریی به‌شی پێوه‌ندییه‌كان و کۆمیته‌ی سوئێدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، سیمینارێك بۆ دوکتور ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و وته‌بێژی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌ڕێوه چوو.
ئه‌و سیمیناره که یه‌كه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی له‌م چه‌شنه بوو که تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پارلمانی سوئێد به‌ڕێوه بچێ، کاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆی رۆژی ١٧ی سێپتامبری ٢٠١٩ی زایینی له یه‌کێک له هۆڵه‌کانی پارلمانی سوئێد و به به‌شداریی خانمی لۆتا جۆنسۆن فۆرناڤ جێگری سه‌رۆکی پارلمانی سوئێد و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامانی پارلمانی سوئێد و کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی حیزب و دۆستانی کورد و غه‌یره کورد ده‌ستی به کاره‌كانی کرد. ئه‌و پارلمانتێره سوئێدییانه‌ی له‌م سیمیناره‌دا به‌شدار بوون بریتی بوون له فرێدریک مالم له پارتی لیبراڵی سوئێد، لۆتا جۆنسۆن فۆرناڤ له پارتی چه‌پی سوئێد، تۆماس هاماربێری له سۆسیال دێموکڕاته‌کانی سوئێد، سارا سێپالا له دێموکڕاته‌کانی سوئێد، هاکان سڤێنلینگ له پارتی چه‌پی سوئێد و میکائیل ستراندمان له دێموکڕاته‌کانی سوئێد.
له سه‌ره‌تای سیمیناره‌که‌دا سه‌ره‌تا فردریک ماڵم وێرای به‌خێرهێنانی به‌شدارانی کۆڕه‌که، مه‌به‌ست له سیمیناره‌که‌ی شی کرده‌وه که بریتی بوو له‌وه که له هه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا، پێویسته جیهانی ده‌ره‌وه سه‌رنج بداته واقعیه‌ته‌کانی نێو کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی جیهان به‌تایبه‌تی دۆخی کورده‌کان له ناوچه و له ئێران‌دا. فردریک ماڵم له قسه‌کانیدا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به موشه‌کبارانی قه‌ڵای دێموکڕات کرد که ساڵوه‌گه‌ڕه‌كه‌ی هاوکاته له‌گه‌ڵ هێرشی هه‌وایی بۆ سه‌ر کێڵگه نه‌وتییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی. ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌رنجی به‌شدارانی بۆ ئه‌وه راکێشا که که‌سوکاری به‌شێک له قوربانییانی موشه‌كبارانی سه‌ر حیزبی دێموکڕات هاووڵاتیی سوئێدین و ته‌نانه‌ت چه‌ند که‌س له قوربانییه‌كان خزمی نزیکی ئه‌ندام پارلمانێکی به ئه‌سڵ سوئێدی بوون.
ئینجا کورته فیلمێک سه‌باره‌ت به موشه‌کبارانی بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له مانگی سێپتامبری ساڵی رابردوودا پێشانی به‌شدارانی سیمیناره‌كه درا که له‌ودا چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و هێرشه و ده‌ره‌نجامه ئینسانی و سیاسییه‌کانی ئه‌م جینایه‌ته خرابوونه ڕوو.
دواتر فردریک ماڵم له‌گه‌ڵ ناساندنی د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده به ئاماده‌بووان داوای له ناوبراو کرد باسه‌که‌ی پێشکه‌ش بکا. جێگری سکرتێری گشتیی حیزب له سه‌ره‌تای باسه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سوپاس له لیبراله‌کانی سوئێد بۆ رێکخستنی ئه‌م سیمیناره، باسی ئه‌وه‌ی کرد که له‌گه‌ڵ ئه‌وه که له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا هه‌موو لایه‌ک که‌م و زۆر له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی کورد ئاشنان، به کۆمه‌ڵێک هۆکار ئێستاش له کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا وه‌ک پێویسته ئاوڕ له خه‌باتی کورده‌کان له ئێران نادرێته‌وه، له حاڵێکدا که رۆژهه‌ڵات دووه‌م پارچه‌ی گه‌وره‌ی کوردستانه و جێگه و پێگه‌یه‌کی تایبه‌تیی له مێژووی نوێی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی کورددا هه‌یه. ئه‌و لێره‌دا گرینگ‌ترین برگه‌کانی ئه‌م مێژووه به‌تایبه‌تی کۆماری کوردستان و پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێرانی بیر خسته‌وه.
دواتر د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده هاته سه‌ر ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی خه‌باتی حیزبی دێموکڕات و جۆری مامه‌ڵه و وڵامی ده‌سه‌ڵات له ئێران به ویسته‌كانی کورد و په‌یامی حیزبی دێموکڕات. ناوبراو له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی حیزبی دێموکڕات خۆڕاگریی مه‌یدانی و چه‌کدارانه‌ی له به‌رامبه‌ر فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی و هێرش و سه‌رکوتی هێزه‌کانی رێژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و حیزبه‌كانی به هه‌قی ره‌وای خۆی زانیوه، هاوکات ئه‌و حیزبه هه‌میشه پشتیوانی رێگا‌چاره‌ی سیاسی و ئاشتیخوازانه‌ی پرسی کورد بووه، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی هه‌رگیز سیاسه‌تی ته‌بعیز و سه‌رکوتی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان نه‌گۆڕیوه و دۆخی کورد له ئێران له هه‌موو روویه‌که‌وه و روانگه‌ی ئه‌منیه‌تی بۆ کوردستان هه‌رده‌م خراپتر بووه.
جێگری سکرتێری حیزب دواتر چه‌ند نموونه‌یه‌كی له وڵامی دڕندانه‌ی کۆماری ئیسلامی به ویستی ره‌وا و په‌یامی شارستانییانه‌ی گه‌لی کورد له ئێران ته‌نیا له مانگی سێپتامبردا هێنایه‌وه که بریتی بوون له سه‌ره‌تای جێبه‌جێکردنی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی، ئێعدامی به‌کۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسی، تێرۆری دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندی و موشه‌کبارانی قه‌ڵای دێموکڕات. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و موشه‌کبارانه‌دا رایگه‌یاند له‌حاڵێکدا که تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی و پرۆگرامی موشه‌کیی ئێران ته‌نیا پرسن که ئورووپاییه‌کان و ئه‌مریکا له‌سه‌ری کۆکن، که‌چی ئه‌و جینایه‌ته دژکرده‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی جیددیی لێ نه‌که‌وته‌وه و گیانی تێکۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات و بنه‌ماڵه‌کانیان له باشووری کوردستان ئێستاش له مه‌ترسیدایه.
دوایین به‌شی باسه‌که‌ی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب بۆ مامه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ته‌رخان کرابوو. له‌و به‌شه‌دا ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده باسی ئه‌وه‌ی کرد له هه‌لومه‌رجی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ئاڵوگۆڕه‌کان هه‌م به ئاقاری گرژی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نیزامی‌دا ده‌ڕۆن، هه‌م هێندێک هه‌وڵ بۆ نێوبژیوانی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به سازانێکی نوێ له ئارادان. ناوبراو گوتی حیزبی دێموکڕات باوه‌ڕی وایه که تا وه‌ختێکی رێژیمی ئێران ره‌فتاری خۆی له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی نێوخۆیی و ناوچه‌ییدا نه‌گۆڕیوه که به‌دوور ده‌زانرێ بیگۆڕێ، نابێ فشاری دنیای ده‌ره‌وه له هه‌موو شکڵه‌کانیدا که‌م بکرێته‌وه. هاوکات هه‌ڵبژاردنه‌که نابێ ته‌نیا له‌نێوان شه‌ڕ و درێژه‌دانی دۆخی مه‌وجوود بێ. به‌ڵکوو پێویسته کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌تایبه‌تی ئورووپاییه‌كان هه‌وڵ بده‌ن روانگه‌یه‌کی هه‌مه‌لاگیریان هه‌م بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد و هه‌م بۆ کێشه‌کانی ناوچه هه‌بێ. بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی پرسه ئه‌منیه‌تییه‌کان، سه‌رنج بده‌نه ویست و خواستی خه‌ڵک و پێکهاته‌كانی نێو کۆمه‌ڵگای ئێرانیش. له‌وه‌ش زیاتر پێویسته ئه‌و هێزه پێشکه‌وتنخواز و دێموکڕاتانه‌ی وه‌ک کورد که ده‌توانن بۆ دروستکردنی ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ ناوچه رۆڵی کارساز بگێڕن، له مامه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ببیندرێن و روانگه‌یان له دروستکردنی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی له‌و باره‌وه وه‌به‌رچاو بگیرێ. له غه‌یری ئه‌وه‌دا گرژی و ناجێگیری له ناوچه و ئێران‌دا کۆمه‌ڵێک ده‌ره‌نجامی ئه‌منیه‌تی و ئینسانی و کۆچبه‌ریی بۆ ده‌وڵه‌تانی ئورووپا به‌تایبه‌تی سوئێد ده‌بێ.
له به‌شی دووه‌می سیمیناره‌که‌دا جێگری سه‌رۆکی پارلمانی سوئێد و په‌رله‌مانتارانی دیکه و نوێنه‌ری لایه‌نه‌کانی به‌شدار سه‌باره‌ت به چاوه‌ڕوانیی حیزبی دێموکڕات له پارلمان و حکومه‌تی سوئێد، هه‌لومه‌رجی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خه‌باتی حیزبی دێموکڕات، یه‌کسانیی ژن و پیاو له روانگه‌ی حیزبی دێموکڕاته‌وه، پرسی وتووێژی پارته سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران، مامه‌ڵه‌ی دنیای ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئێران، کاریگه‌ریی گه‌مارۆکان و سیناریۆکانی ئاینده له ناوچه‌دا پرسیاریان له جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕات کوردستان کرد که له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه وڵام درانه‌وه.
شایانی باسه که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م سیمیناره هاوکات بوو له‌گه‌ڵ رۆژی تێرۆری دوکتور سادق شه‌ڕه‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، له کۆتایی سیمیناره‌كه‌دا پارلمانتێرانی سوئێد و به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که بۆ رێزگرتن له بیره‌وه‌ریی رێبه‌ری شه‌هید حیزبی دێموکڕات خوله‌کێک به بێده‌نگی وه‌ستان.
پێویست به گوتنه که به‌ر له سیمیناره‌که‌ش جێگری سکرتێری گشتیی حیزب به هاوڕێیه‌تیی کاک ئارێز ره‌مه‌زانی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حیزب له سوئێد له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێک به سه‌رپه‌رستیی راوێژکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پێشوازیی لێ کرابوو.