له ٤ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ئێران ٨٨٣ هه‌زار تۆنی گه‌نم له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاورده كردووه، كه ئه‌م ڕێژه گه‌نمه بایی ٢٥٧ میلیۆن دۆلار بووه.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه جێگری وه‌زیری كشتوكاڵ وتوویه‌تی تا ئه‌مڕۆ ٧ میلیۆن و ٨٠٠ هه‌زار تۆن گه‌نم له جووتیاره نێوخۆییه‌كانیش كڕدراوه.
به وته‌ی عه‌لی قه‌نبه‌ری، تا نێوه‌ڕاستی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ڕێژه‌ی كڕینی ئه‌م گه‌نمه‌ی كه پێشتر گه‌ره‌نتی كراوه، له ٨ میلیۆن تۆن تێده‌په‌ڕێ.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ئاماره‌ی كه له لایه‌ن گومروكهوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاشكرای كردووه كه ئاستی هاورده‌ی گه‌نمی ئێران له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو تا ئاستی سه‌دی ٦٤ دابه‌زیوه.