ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی، وەستا ڕەحمانی ئەمینزادە لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بەهۆی پیری و نەخۆشییەوە لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
وەستا ڕەحمان باوکی شەهید “ناسر ئەمینزادە”یە کە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا پێشمەرگە بوو و لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە پشتی گوندی “سوێروێ” شەهید بوو. بنەماڵەی وەستا ڕەحمان لە هەموو کاتدا پشتوپەنای پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوون و ناوبراو پیاوێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو.
هەر بەو بۆنەوە لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم وکەسوکاری وەستا “ڕەحمان ئەمینزادە” و بە تایبەت کاک ساڵحی برای و خەڵکی بانە دەکەین.











