كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ماوه‌ی ١٩ ساڵ تێرۆریستێكی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یرووت شاردۆبۆوه، به‌ڵام عه‌ره‌بستان پێی زانی و ئه‌م تاوانباره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعوودی له هه‌وڵێكی له‌ناكاودا، توانیان هاووڵاتییه‌كی ئه‌م وڵاته، كه ناوه‌كه‌ی له لیسته‌ی تێرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تیدا تۆمار كراوه، ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی “شه‌رقولئه‌وسه‌ت”، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی عه‌ره‌بستان له عه‌مه‌لیاتێكی تایبه‌ت و كه‌م وێنه‌دا، توانیان پاش تێپه‌ڕینی ١٩ ساڵ ئه‌حمه‌د ئیبراهیم موغسێل، یه‌كێك له كاریگه‌رترین تێرۆیسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له داڕێژه‌رانی ته‌قینه‌وه‌ی سامناكی “ئه‌لخه‌به‌ر” بوو، ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له ڕێكه‌وتی ٢٥ی ژوئه‌نی ١٩٩٦ ڕوویدا.
له‌م ڕووداوه‌دا بینایه‌ك كه شوێنی نیشته‌جێ بوونی سه‌ربازانی ئامریكایی بوو له لایه‌ن تێرۆریستانه‌وه ته‌قێندرایه‌وه. ئه‌م سه‌ربازانه پێرسۆنێلی هێزی هه‌وایی ئا‌مریكا بوون كه له‌م شوێنه جێگیر كرابوون. له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ١٩ سه‌ربازی ئا‌مریكا كوژرابوون و ٣٧٢ كه‌سیش بریندار ببوون، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌م بینایه‌ش داڕمابوو و به ده‌یان برینداری دیكه‌شی لێ كه‌وتبۆوه.
هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تی ڕیاز به ڕه‌سمی ڕێژیمی ئێرانی به‌وه تاوانبار نه‌كردووه كه ده‌ستی له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا بووه، به‌ڵام ئا‌مریكا كۆماری ئیسلامی به تاوانباری سه‌ره‌كی ده‌ناسێ و پێی وایه سپای قودسی سه‌ر به سپای پاسدارانی ئێران ئه‌م جینایه‌تكارانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاری كردووه و به‌رنامه‌ی بۆ ته‌قینه‌وه‌ی “ئه‌لخه‌به‌ر” داڕشتووه.