له ڕه‌وتی پێشانگای هه‌وایی ماكسی ڕووسیه‌دا، كاربه‌ده‌ستانی ئێران باسیان له ئیمزا كردنی چه‌ند ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ك بۆ كڕینی فڕۆكه له ڕووسیه كردووه.
سۆرنا سه‌تاری، جێگری زانستیی ناوه‌ندی سه‌ركۆماری ئێران، كه به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتنی پێشانگای هه‌وایی، سه‌ردانی موسكۆی كردووه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٦ی ئووت، له په‌ڕاوێزی ئه‌م پێشانگایه‌دا گوتی ئێران به نیازی كڕینی فڕۆكه مسافیرههڵگرییهكانی سووپێر جێت ١٠٠ی ڕووسیه‌یه.
سه‌تاری هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: “شیركه‌ته فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران بۆیه به ته‌مان ئه‌م فڕۆكانه بكڕن، چونكی خه‌رجێكی كه‌میان هه‌یه و له ئێران ئێرباسی ١٠٠ كه‌سیمان له‌م قه‌باره‌یه‌دا نییه.”
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له ڕا گۆڕینه‌وه له بابه‌ت كڕینی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری سۆخۆ ٣٠ كرد و گوتی له گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیه سه‌باره‌ت به‌م فڕۆكانه‌ش قسه‌ی كردووه.
پێشانگای هه‌وایی ماكس، ڕۆژی ٢٥ی ئووت له شاری موسكۆ و به ئاماده بوونی وێلادیمێر پووتین، سه‌ركۆماری ڕووسیه كرایه‌وه.