سپای پاسدارانی ڕێژیم بە تەواوی کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بە پێی هەواڵی هەوالدەرییەکانی سەر بە سپای پاسداران هێزەکانی ڕێژیم بە گشتی و سپای پاسداران بە تایبەتی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە دوای هێرشی سەر عەرەبستان و پاش ئەوەیکە ئەمریکا و عەرەبستان ڕایانگەیاند کە هێرشەکان لە ئێران و لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی عەرەبستان و دوای هەڵوێستی توندی جیهانی و بەتایبەت ئەمریکا سپای پاسداران لە ترسی هێرشی ئەمریکا بە تەواوەتی و بەتایبەت لە ئیسفەهان کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ترسی لە دأکردەوەی ئەمریکاو وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکاهەیە.
شایەنی باسە کە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ عەرەبستان بۆتە هۆی هەڵکشانی بەهای نەوت و هەناردەی نەوتی عەرەبستانی بۆ نیوە دابەزاندووە، کە ئەمەش وەکووزان لە بازاڕی جهیانی چاوی لێدەکری و هەڵوێستی توندی ولاتانی دیکەی لەوانە ئاڵمان و بریتانیاشی لێکەوتۆتەوە.
هەروەها نانسی پڵۆسی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەمریکا لە حیزبی دێموکرات ڕەخنەی توندی لە کۆماری ئیسلامی گرت و وتی: ئەم هێرشانە لە لایەن هەروڵاتێکەوە بێ، بێ وڵام نابێ.