لە سێ مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤٢١ کرێکار لە ئێراندا بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار و گیانیان لەدەسداوە
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی، ٤٢١ کرێکار لە پارێزگاکانی ئێران، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوون و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە
لە کۆی ئەو ٤٢١ کرێکارە، ٤١٧ کرێکاریان پیاو بوون و ٤ کرێکاری ژنیش کە بوونەتە قوربانی.
ئەو ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو، لەسەتا١٨ زیادی کردووە
شارەکانی تاران بە ١١٠ کەس، ئیسفەهان بە ٢٧ کەس و خوراسانی ڕەزەوی و مازندەران هەر کامەیان بە ٢٥ کەس، قوربانیی ڕووداوی کاریان هەبووە.
١٥٤ بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی ١١٣ کرێکار، بەهۆی بەرکەوتنی شتی قورس ٦٠ کرێکار، بەهۆی کارەباگرتووی ٤٣ کرێکار، کەس بەهۆی سووتاوی و ١٧ کرێکار بەهۆی خنکان و هەروەها ٣٤ کرێکاری دیکە کە هەنووکە هۆکاری گیان لەدەستدانیان ڕوون نییە، بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار
شایەنی باسە کە دۆخی ئابووری و هەژاری خەڵک وایکردووە هەرکەسێک تەنانەت کەسانی ناشارەزا لە بوارەجۆراوجۆرەکاندا ڕووبکەنە کرێکاری ولە شوێنێکدا کاربکەن کە نە گیانیان پارێزراوە نە لە بواری دەروونییەوە ئاسوودەن ئەمانەوهۆکارگەلیتر دەتوانن ببنە هەوێنی کارەسات و مەترسی لەسەرگیانی کەسەکان سازکەن.