نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن زانکۆی “بیرکێبک”ی بریتانیاییەوە، پلەی مامۆستای میوانی پێبەخشرا.
“بێهرۆز بووچانی”، نووسەر و ڕۆژنامەوانی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن زانکۆی بیرکێبکی بریتانیاییەوە، وەکوو مامۆستای میوان، بانگهێشتی ئەو زانکۆیە کرا.
زانکۆی بیرکێبکی بریتانیایی، ئەو پلەیەی بەهۆی هەوڵ و چالاکییەکانی ئەو نووسەرە کوردە لە بواری فەرهەنگییەوە بە ناوبراو بەخشیوە.
“بێهرۆز بووچانی”، زیاتر لە ٦ ساڵە لە کەمپی پەنابەران لە دوورگەی “مانووس” دایە.
پێشتریش، ڕۆمانی “جیا لە چیاکان دۆستێکمان نییە” لە نووسینی “بێهرووز بووچانی”، هەتا ئێستا براوەی خەڵاتی ئەدەبیی جۆراوجۆر، بەتایبەتی خەڵاتی “ویکتۆریا” بۆ ئەدەبیات و بەرهەمە ئەدەبییەکانی بەدەست هێناوە.
“بێهرۆز بووچانی”، خەڵکی شاری ئیلامە و نووسهر و ڕۆژنامهوانە، زیاتر لە ٦ ساڵ لهمهوبهر تووشی گرفت بووە، و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەجێهێشتووە. لهم شەش ساڵەدا لەو کهمپه کاری ڕۆژنامهوانی و مافی مرۆڤی کردووه و لە ڕۆژنامه نێونهتهوەییەکانی وەک ڕۆژنامەی “گاردیهن” و “هافینگتون پوست” بابەت دەنووسێ. ماوەیەک لەوەی پێش بوو بە براوەی خەڵاتی نەتەوەیی “ژیاننامە” لە ئۆسترالیا، ئەم خەڵاتە ۱۷ هەزار دولارییە بۆ ڕۆمانی “جیا لە چیاکان دۆستێکمان نییە” دراوەتە ئەو نووسەرە ئیلامییە.