شه‌وی رابردوو که‌سێک به ناوی حه‌سه‌ن حه‌سه‌نپوور ناسراو به حه‌سه‌ن بانه‌یی، له شاری بۆکان درایه‌به‌ر دهسرێژو گیانی لێ ئه‌ستێندرا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به “ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان و کورد”، کاتژمێر ١١ی شه‌وی رابردوو له شاری بۆکان که‌سێک به ناوی حه‌سه‌ن حه‌سه‌نپوور، ناسراو به حه‌سه‌ن بانه‌یی له لایه‌ن که‌سانێکی نه‌ناسراوه‌وه له به‌ر درگای ماڵه‌که‌ی خۆی، ته‌قه لێده‌کرێ و ده‌کوژرێ.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له شاری بۆکانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، حه‌سه‌ن بانه‌یی که‌سێکی خۆشناو نه‌بووه‌و به‌رده‌وام وه‌ک که‌سێکی شه‌ڕلاتان ده‌رده‌که‌وت و وه‌ک باس ده‌کرێ له گه‌ڵ ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانی وه‌ک ئیتلاعات و حه‌راسه‌ت، ده‌ستی له عه‌زییه‌ت و ئازاری خه‌ڵک دا هه‌بووه، بۆیه کوژرانی ئه‌م که‌سه خۆشحاڵی خه‌ڵکی بۆکانی لێکه‌وتۆته‌وه.
هه‌ر به پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ی له‌م پێوه‌ندییه دا به “کوردستان کوردنیوز” گه‌یشتوون، حه‌سه‌ن حه‌سه‌نپوور ناسراو به حه‌سه‌ن بانه‌یی ده‌ستی له چه‌ند دۆسییه‌کی جه‌نایی وه‌ک کوژرانی سوومه‌ییه دا هه‌بووه که ٣ ساڵ پێش ئێستا ته‌رمه‌که‌ی دۆزرایه‌وه‌و ناره‌زایه‌تیی خه‌ڵکی به‌دوای خۆیدا هێنا.
تا کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له سه‌ر بکوژ یان بکووژانی حه‌سه‌ن بانه‌یی له به‌ر ده‌ست دا نیه.