چالاكێكی ژینگه‌پارێزی له ئیلام به دانانی بارمته ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، مه‌حموود ڕه‌زایی مه‌له‌كشاهی پاش مانگێك ده‌سبه‌سه‌ركران به دانانی بارمته‌ی ٤٠ میلۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێ مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، نووسراوه و كامپیوتێری ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه پاشان ده‌سبه‌سه‌ریان كردووه به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست به دانانی بارمته‌ی ٤٠ میلیۆن تمه‌ن ئازاد كرا.
ناوبراو پێشتر له چالاكانی ئیدواری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت بووه، له‌م دواییانه‌دا له ڕه‌وتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی زاگرۆس، ده‌ورێكی كاریگه‌ری له كۆ كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ كووژاندنه‌وه‌ی ئاگری لێڕه‌واره‌كانی ئه‌م ناوچانه گێڕاوه.
پێشتریش مه‌حموود ڕه‌زایی وێڕای چه‌ند خوێندكاری دیكه، بۆ ڕێگری كردن له ئێعدام كرانی شیرین عه‌له‌م هوولی، به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو چالاكی كردبوو و به نووسینی نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ئێران، داوایان لێ كردبوو جێبه‌جێ كرانی ئه‌م حوكمه ڕابگرن.
ناوبراو هه‌روه‌ها له بابه‌ت پشتیوانی كردن له “كانی بڵ”یش هه‌وڵێكی زۆری داوه و بۆ ماوه‌یه‌كیش چالاكیی سیاسی كردووه.