ڕێكه‌وتی ٣ی خه‌رمانان، شه‌هرام ئه‌حمه‌دی زیندانیی عه‌قیده‌تیی سیاسیی سوننی مه‌زهه‌ب، بۆ بێهداریی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، شه‌هرام ئه‌حمه‌دی زیندانیی عهقیهتیی سیاسیی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج، كه ماوه‌ی ٤ ساڵه تووشی نه‌خۆشیی چڵك كردن و به‌ردی گورچیله هاتووه، ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكهوتی٣ی خه‌رمانانی ١٣٩٤ له به‌ندی ٤ی ئه‌م زیندانه‌وه بۆ بێهداریی نێو زیندان گوازراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بارودۆخی ئه‌م زیندانییه ڕایگه‌یاندووه “كاربه‌ده‌ستان به‌بێ ئه‌وه‌ی كه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ناوبراو دابن، ته‌نیا به پێدانی دوو ده‌نك حه‌ب ئه‌ویان بۆ به‌ندی ٤ی زیندان گه‌ڕاندۆته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ قه‌رار بوو شه‌هرام ئه‌حمه‌دی، به‌ڕێی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان بكرێ، به‌ڵام به‌هۆی خۆبواردن له پۆشینی جلوبه‌رگی تایبه‌تی زیندان، ڕێگری له ناردنی ناوبراو بۆ ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان كرا و سه‌رله‌نوێ ناردیانه‌وه به‌ندی ٤ی ئه‌م زیندانه.
ئه‌م زیندانیه‌ی كه حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، له ڕێكه‌وتی ٦ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ١٣٨٨ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و پاش 33 مانگ ڕاگیران له به‌ندی تاكه‌كه‌سیدا ڕاپێچی به‌ندی ٣٥٠ی زیندانی ئێڤین كرا و پاشان بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج گوازرایه‌وه.
شایانی باسه كه برایه‌كی ناوبراویش به ناوی “به‌هرام ئه‌حمه‌دی” له ساڵی ١٣٨٨ له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕێكه‌وتی 7ی به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٠ له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج وێڕای 5 زیندانیی سوننی مه‌زهه‌بی دیكه به ناوه‌كانی ئه‌سغه‌ر ڕه‌حیمی، كه‌یوان زه‌ندكه‌ریمی، بێهنام ڕه‌حیمی، محه‌ممه‌دزاهیر به‌همه‌نی و هوشیار محه‌ممه‌دی ئێعدام كرا.ٍ