• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

مانگرتنەکەی ٢١ی خەرمانان و هەڵوێستێکی ژیرانەو بوێرانەی خەڵکی کوردستان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/09/12
جۆری بابەت: کوردستان

مانگرتنی خەڵکی کوردستان لە ٢١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاویدا بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە کردەوە تێرۆریستییەکەی ١٧ی خەرمانان و مووشەکبارانی قەڵای دێموکڕات و لە سێدارەدانی لاوانی کورد، وەڵامێکی توند بوو بە دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ساڵێک بەر لە ئێستا لە١٧ ی خەرماناندا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشێکی مووشەکیی کردە سەر پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە قەڵای دێموکڕات هەڵکووتوو لە نزیک شاری کۆیەی باشووری کوردستان. لەو مووشەکبارانەدا بەداخەوە ١٦ تێکۆشەری حیزبی دێموکڕات شەهید بوون کە ٦ کەسیان ئەندامی ڕێبەریی حیزب بوون و زیاتر لە ٤٠ کەسیش لە کادر و پێشمەرگەکان و ژن و مناڵ بریندار بوون. هەر لەو ڕۆژەدا ٣ کەس لە لاوانی کورد لە بەندیخانەکانی ڕێژیمدا لە سێدارە دران.
هەر چوار ڕۆژ دوای ئەو هێرشە بۆ سەر تێکۆشەرانی کورد، لە سەر بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵوێستێکی کەم وێنەدا بۆ دژایەتی لەگەڵ کردەوە تێرۆریستیەکەی سەر قەڵای دێموکڕات و لەسێدارەدانی لاوانی کورد، ناڕەزایەتی و دژایەتیی خۆیان ڕوو بە ڕێژیم دەربڕی. لەو ڕۆژە مێژووییەدا خەڵکی کوردستان لە ماڵەکانی خۆیاندا مانەوە و هەموو دووکان و بازاڕەکانیان داخست.
خەڵکی کوردستان بەو هەڵوێستە بوێرانە بۆ جارێکی دیکە بە دژمنانی کورد و حاکمانی تارانیان ڕاگەیاند کە کوشتنی ڕۆڵەکانیان قبووڵ ناکەن و پێوەندی خەڵک و شۆڕشگێرانی کورد پێوەندییەکی ڕیشەدارە و خەڵک و پێشمەرگە بە هیچ زاڵم و زۆردارێک لە یەک جیا نابنەوە.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە هەمیشە بە چاوی ئەمنییەتی سەیری کوردستانی کردوە و کورد بە چاوی دوژمن و نەیار سەیر دەکا، لەسەر ئەو باوەڕە نەبوو کە خەڵک ئاوا یەکدەنگ و یەکگرتوانە بەرهەڵستی کردەوە ئینسانکوژی و سیاسەتە تێرۆریستییەکانی بنەوە و بە خەیاڵی خاوی خۆی بە میلیتاریزەکردنی کوردستان و تێخزاندنی هێزێکی زۆری ڕەشی سەرکوت و زەبروزەنگ توانیویەتی خەڵک و هێزە تێکۆشەرە خەباتگێڕەکانی کورد لە یەک داببڕێ، بەڵام ئەو هەڵوێستە جوامێرانەی خەڵکی کورد خەون و پیلانەکانی دوژمنی کردە بڵقی سەر ئاو و ئەوەیان بە گوێی دژمن دادایەوە کە مووشەکبارانی قەڵای دێموکڕات و پەت و سێدارە ئەوان و ڕۆڵەکانیان لە خەبات سارد ناکاتەوە.
هەڵوێستی بوێرانەی خەڵکی کوردستان بۆ جارێکی تر بە جیهانی سەلماند کە کورد زوڵم و زۆر و ناعەداڵەتی قبووڵ ناکا و حوکم و دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەتدەکاتەوە.
مانگرتنەکەی ٢١ی خەرمانان “نا”یەکی توند بوو بە ڕێژیم کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی تووشی شۆک کرد و لە هەمان کاتدا ئەو هەڵوێستە لە لایەن ئازادیخوازانی ئێرانی بەڕێزەوە سەیری کرا و بوو نموونە و دەرسێک بۆ داهاتووی خەباتی جەماوەری و مەدەنی لە ئێڕاندا.
مانگرتنی ٢١ی خەرمانان لەگەڵ ئەوەی کە چەند پاتکردنەوەی هاوپێوەندی و بە یەکەوە بوونی خەڵک و ڕۆڵە شۆرشگێرەکانی بوو، لە هەمانکاتدا پەیامێک بوو بۆ کۆدەنگی و یەکگرتووی هێزە خەباتگێڕەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕەتکردنەوەی ئەو دەسەڵاتەی کە ماوەی چل ساڵە دەیهەوێ خەبات و تێکۆشانی کورد کەمڕەنگ و بێ ڕەنگ بکاتەوە و کوردستان و کورد بێدەنگ بکا.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە پێویستی دەزانێ لە ساڵڕۆژی حەماسەی ئازایانەو ژیرانە خەڵکی کورد لە ڕۆژی ٢١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی بۆ جارێکی دیکە سپاس وپێزانینی خۆی پێشکەش بەو خەڵکە تێکۆشەرە بکات کە سەلماندویانە هەمووکاتێک پشت و پەنای قەڵای خۆڕاگریی دێموکرات و سەرجەم تێکۆشەرانی ئازادیخوازی گەلەکەیانن.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist