ئاسۆ ڕۆستەمی، چالاکی مەدەنیی کورد، کە بە هۆی پشتیوانی لە کۆبانێ قۆڵبەست و زیندانی کراوە، شەوی ڕابردوو لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران تووشی سهکتەی مێشک بووە، بەڵام کادری دەرمانیی گرتووخانەکە، بێ ئەوەی زۆر گوێ بە ڕەوشی تەندروستی ئەو گیراوە کوردە بدەن، ڕەوانەی ژوورەکەی خۆی دەکەنەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی تۆڕی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئاسۆ ڕۆستەمی ٢٨ ساڵان، ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، پاش کۆبوونەوەیەکی هێمنانە بە پشتیوانی لە کۆبانێ لەبەر دەرگای دهفتهری نەتەوە یەکگرتووەکان، قۆڵبەست و دواتر بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.