• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

خۆپیشاندانی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕێژیمی تێرۆریستیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لەندەن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/09/11
جۆری بابەت: جیهان, هەواڵی حیزبی

ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨ی سپتامبری ٢٠١٩ کاتژمێری ٢ی پاشنیوەرۆ، حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا بە مەبەستی مەحکوومکردنی ٢٧مین ساڵیادی تێرۆی ناجوامێرانەی رێبەری زانا و ھەمیشە زینددوو، دکتور سادق شەرەفکەندی و ھاورێیانی لە رێستورانی میکۆنوس و ھەروەھا یەکەمین ساڵوەگەری مووشەکبارانی قەڵای ھەمیشە خۆڕاگری دێموکرات بە دەستی ڕێژیمی تێرۆریستیی کۆماری ئێسلامی، خۆپیشاندانێکیان بە بەشداریی سەدان کەس لە ئەندام، دۆست و لایانگرانی حیزب و نوێنەری چەند ڕێکخراوی دۆست و هاوپەیمان، لە بەر دەم باڵوێزخانەی ڕژیمی ئیسلامی لە شاری لەندەن ڕێکخست.
ئەم خۆپیشاندانە گەورەیە بە چرکەیەک بێدەنگی لە لایەن بەشداربووانەوە دەستی پێکرد و دواتر سروودی ئەری رەقیب و دواتر سروودی ئەی شەهیدان لەلایەن بەشدار بووانەوە دەستپێکی بەرنامەکە بوو.
پاشان کەیوان شێرزاد بە کۆرتی باسی سیاسەتی٤٠ ساڵەی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێرانی دژ بە حیزبی دێموکرات وگەلی کورد کرد و چۆنێتی تێرۆری دکتور شەرەفکەندی و ھاورێیانی وە ھەروەھا مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات و تەقینەوەکەی شەوی یەڵدای خوێناوی و هەروەها شەهید کردنی ٤ ئەندامی حیزبەکەمان لە حەوتووی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئەو ڕێژیمە فاشیستە بۆ بەشداربووان هێنایەوە بەرباس. هەڵکردنی مۆم بەنیشانەی رێز و وەفا بۆشەهیدان لەلایەن بەشداربووانەوە بەشێکی دیکەی ئەو خۆپیشاندانە بوو.

دواتر خۆپیشاندانەکە بە دروشمی جۆراوجۆری کوردی و فارسی و ئینگلیزی هەروەها چەندین پەخشان و سروودی شۆرشگێری بۆ مەحکومکردنی ئەو کردەوە تێرۆریستیانە درێژەی کێشا.
ئەدیسۆن فەرامەرزی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی پێشکەشی بەشدار بووان کرد.
کە لە بەشێک لەو پەیامەدا هاتبوو؛ رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێنج (٥) ڕۆژ دوای ئەو کردەوە تێرۆریستییە، وڵامێکی پڕ لە بێزاری و تووڕەیی خامۆشی لە خەڵکی کوردستان وەرگرتەوە. خەڵکی کوردستان لە ٢١ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاویدا بە وەڕێخستنی مانگرتنی گشتی، کاریگەرترین وڵامیان بە تاوانی مووشەکبارانی قەڵای دیموکرات و تاوانەکانی دیکە دایەوە. هەر بۆیە لە ڕوانگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، مانگرتنی گشتیی ٢١ی خەرمانانی کوردستان، حەماسەیەکی نەتەوەیی و خەباتگێڕانەی پڕشکۆی ڕۆژهەڵات، ڕێفراندۆمێک بۆ ڕاگەیاندنی هاودەنگیی خەڵکی کوردستان لە پشتگیرییان بۆ تێکۆشەرانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد، بەتایبەتی ١٧ ی خەرمانان بوو. چوونکە سەرجەمی ئەو کردەوە دژی ئینسانیانە ویژدانی میللیان هەژاند.
لە بەشێکی دیکەی خۆپیشاندانەکە حافز فازلی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی تەزامون ئەهواز بەنوێنەرایەتیی شورای دێموکراسی خوازان چەند وتەیەکی لەو پێوەندیەدا پێشکەش کرد و وێڕای مەحکوم کردنی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات،جەختی لەوەکردەوە کە ھەموو نەتەوەکانی ئێران دەبێت دژی ڕێژیمی تێرۆریستیی کۆماری ئێسلامی ئێران یەکرەنگ و یەکدەنگ بن.
لە کۆتایی بەرنامەکە کاوە مودەرسی لەلایەن کۆمیتەوە سپاسی بەشداربووانی کرد و بەڵێنی دا بە خۆێنی شەھیدان کە تا دوا ھەناسە بەردەوام بن لە خەبات و تێکۆشان بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان.
جێگای ئاماژەیە کە شوێنی خۆپێشاندانەکە بە ئاڵا و ئارم و دروشم و وێنەی رێبەرانی شەهید و هەروەها وێنەی مووشكبارانی ١٧ی خەرمان و هەروەها پەیامێك بەئینگیزی لەسەر رووداوەکەی ٨ی سپتامبر لەنێو خەڵکانی بیانی بڵاوکرایەوە.

 

1 لە 8
- +

1.

2.

3.

4.

5.

6.

7.

8.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist