هاوکات له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و له که‌می دانی داهاته نه‌وتییه‌کان، ده‌وڵه‌تی ئێرانیش فشاری زیاتری خستۆته سه‌ر ناوه‌نده ئابوورییه‌کان تا ماڵیاتی زیاتر بده‌ن.
له‌ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕوحانی‌دا، به‌شێکی به‌رچاو له بوودجه‌ی ساڵی ٩٤ به‌پێی داهاته ماڵیاتییه‌کان ڕێک خراون.
به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ماڵیاتییه‌کان بۆته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی که‌رتی تایبه‌ت و چالاکانی ئابووری، هه‌روه‌ها کارناسانیش ڕه‌خنه‌یان له شێوه‌ی کارکردنی ڕێکخراوی ماڵیات گرتووه.
چالاکانی ئابووری ده‌ڵێن سیستمی ماڵیاتی ئێران به‌رنامه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرای نییه و وه‌رگرتنی ماڵیات به دڵخوازه و ته‌نیا له‌م که‌سانه‌ی که ناسنامه‌یان هه‌یه ماڵیات وه‌رده‌گیردرێ.
به وته‌ی یه‌کێک له چالاکانی ئابووری، وه‌رگرتنی ماڵیات له چالاکییه ئابوورییه ئاشکراکان و تۆمار نه‌کرانی ئه‌م چالاکییانه‌ی که له ڕێگه‌ی ده‌ڵاڵی و سفتهبازییهوه جێبه‌جێ ده‌کرێن، بۆته هۆی داخرانی یه‌که به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان و که‌م بوونی کار‌و شوغڵ، هه‌روه‌ها هۆگرایه‌تیی خه‌ڵک به‌ره‌و ئه‌م چالاکییه ئابوورییه بێ ناسنامانه‌ی که ده‌وڵه‌ت پێیان نازانێ زۆرتر بووه.
به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی که راگه‌یه‌نه نێوخۆییه‌کانی ئێران بڵاویان کردۆته‌وه، کاربه‌ده‌ستانی ژووری بازرگانیی ئه‌م وڵاته‌ش ڕه‌خنه‌یان له سیاسه‌ته ماڵیاتییه‌کانی ده‌وڵه‌ت گرتووه و پێیان وایه شکستی ئابووریی ئێستای ئێران، نابی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که ماڵیاتی زیاتر له خه‌ڵک وه‌ربگرن و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش ئابووریی وڵات ئیفلیج بکه‌ن.
شایانی باسه که مه‌سه‌له‌ی ڕه‌خنه گرتن له ماڵیاتی ده‌وڵه‌ت گه‌یشتۆته مه‌جلیسیش، به جۆرێک که بڕیاره داوای ڕوون کردنه‌وه له عه‌لی ته‌یب نیا، وه‌زیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران بکرێ.