زیندانیی سیاسیی کورد بێهروز ئاڵخانی وێڕای ٥ گیراوی دیکه له زیندانی ورمێ ئێعدام کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی کانوونی پارێزه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه 3ی خه‌رمانان، زیندانیی سیاسیی کوردی مه‌حکووم به ئێعدام بێهرووز ئاڵخانی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کرانی حوکمی ئێعدام بۆ سلوولی ئینفرادیی زیندانی ورمێ گوازرایه‌وه، حوکمی ناوبراو کاتژمێر ١ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٤ی خه‌رمانان جێبه‌جێ کرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له زیندانی ورمێ ڕوو به کانوونی پارێزه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان ڕاگه‌یاندووه: کاتژمێر١ و ١٠ خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه، زیندانیی سیاسیی کورد بێهروز ئاڵخانی وێڕای ٥ که‌سی دیکه که له سه‌ر مادده‌ی هۆشبه‌ر حوکم درابوون ئێعدام کرا، به‌ڵام ته‌نیا ته‌رمی ئه‌م ٥ که‌سه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌کانیان کراوه‌ته‌وه و به بنه‌ماڵه‌ی بێهرووزیان ڕاگه‌یاندووه که بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمی کوڕه‌که‌یان ده‌بێ نامه‌ی دادگا وه‌ربگرن.
ئێعدام کرانی بێهرووز ئاڵخانی له حاڵیکدایه که ڕۆژێک پێشتر بنه‌ماڵه‌که‌ی له به‌رده‌م زیندانی ورمێ کۆببوونه‌وه. ئه‌وان خوازیاری ئه‌وه بوون که تا کاتی ڕوون بوونه‌وه‌ی نه‌تیجه‌ی داوای پێداچوونه‌وه و دوایین بڕیاری دیوانی به‌رزی وڵات، حوکمی ئێعدامی کوڕه‌که‌یان بوه‌ستێنن. به‌ڵام نه کاربه‌ده‌ستانی زیندان و ناوه‌ندی جێبه‌جێ کرانی ئه‌حکام، نه دادستانی وڵامی ئه‌م داوایه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌شدا به توندی هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه.
بێهرووز ئاڵخانی کوڕی فارس، له دایک بووی ساڵی ١٣٦٤ی هه‌تاوی و خه‌ڵکی شاری سه‌ڵماس بوو، ناوبراو له ڕێکه‌وتی ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٣٨٨ وێڕای ١٥ که‌سی دیکه به تۆمه‌تی بوونی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری ڕێژیم له‌م شاره ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
بێهرووز دواتر چه‌ندین تۆمه‌تی دیکه‌شی وه‌ک ده‌ست تێدابوون له کۆشتنی دادستانی خۆی و پێبوونی چه‌ک له کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کرانیدا خرایه پاڵ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ته‌نیا بیانوویه‌ک بووه بۆ ئه‌وه‌ی که کوشتنی دادستانی شاری خۆی له سه‌ر ناوبراو ساغ بکه‌نه‌وه.
شایانی باسه له پیناو هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا بۆ ڕاگرتنی جێبه‌جێ کرانی حوکمی ئێعدامی ئه‌م زیندانییه سیاسییه کورده، ڕێکخراوی “لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی” ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی 3ی خه‌رمانانی ١٣٩٤، له به‌یاننامه‌یه‌کی ڕه‌سمیدا داوای له کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی کردووه تا هه‌رچی زووتر حوکمی ئێعدامی بێهروز ئاڵخانی بوه‌ستێنن.
له به‌شێک له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه که، “جێبه‌جێ کرانی حوکمی ئێعدامی زیندانییه‌ک له حاڵێکدا که چاوه‌ڕوانی نه‌تیجه‌ی داوای پێداچوونه‌وه‌ی پهروهندهکهیهتی، پێشێل کردنی جیددیی قانوونه‌کانی ئێران و قانوونه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه و هه‌روه‌ها سووکایه‌تی کردن به عیداڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تیشه.”