هاوكات له‌گه‌ڵ نوێ نه‌كرانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كرێكارانی كێشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد ١٦٠ كه‌س له‌م كرێكارانه له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و خاوه‌ن پشكی كۆڕی كێشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد له نامه‌یه‌كدا خوازیاری نوێ نه‌كرانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كرێكاره ڕۆژانه‌كانی ئه‌م یه‌كه به‌رهه‌م هێنه‌ره بووه.
ئه‌م هه‌وڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كێشت و سه‌نعه‌ت له حاڵێكدایه كه ئه‌م كرێكارانه چه‌ندین مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و حه‌قی بیمه‌كانیشان له حیسابی ڕێكخراوی دابین كردنی كۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌كراوه، هه‌ر بۆیه كرێكارانی ئه‌م كۆڕه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه و داوای مافه‌كانیان كردووه.
شایانی باسه به هۆی نوێ نه‌كرانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كرێكارانی كێشت و سه‌نعه‌ت نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س بێكار كراون.
هه‌ر له‌م پێوهندییهداو له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رده‌م فه‌رمانداریی شاری مه‌هاباد، خاوه‌ن جووجه‌خانه‌کان بۆ چه‌ندین جار له به‌رده‌م فه‌رمانداریی شاری مه‌هاباد كۆبوونه‌وه‌و داوای قه‌رزه‌کانیان ده‌که‌ن. كێشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد به‌دوای دران به كه‌رتی تایبه‌ت، خراپیی به‌ڕێوه‌به‌ریی و قه‌یرانی ماڵی، بڕی ٥ میلیارد تمه‌ن به خاوه‌ن جووجهخانهی شاره‌كانی شنۆ، سه‌رده‌شت، میاندواو، نه‌غه‌ده، بانه، سه‌قز، دیوانده‌ره، مه‌هاباد و بۆكان قه‌رزداره.