سه‌رۆكی هه‌یئه‌تی جێبه‌جێكاری به‌ره‌ی میللیی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕێكه‌وتی ٣ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاندووه كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی بانگی كردووه و پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه كه ئه‌م ڕێكخراوه سیاسییه ناقانوونییه و ڕێگه‌ی چالاكی كردنی پێ نادرێ.
حه‌سه‌ن مووسه‌ویان، ڕۆژی سێشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ ڕادیۆ فه‌ردا گوتی: له ڕێكه‌وته‌كانی ١٩ی گه‌لاوێژ و ٢ی خه‌رماناندا، دوو جار له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه داوای سه‌ردانی لێ كراوه و له ڕه‌وتی ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه‌دا ڕاشكاوانه پێیان ڕاگه‌یاندووه كه نابێ به‌ره‌ی میللی به هیچ شێوه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بگرێ و مافی چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی هیچ شتێكیشی نییه.
به وته‌ی مووسه‌ویان، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه پێك هێنانی كۆبوونه‌وه ته‌نانه‌ت له نێو ماڵی ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێكخراوه‌ش ده‌بێته هۆی دروست كرانی په‌روه‌نده بۆیان و ڕاپێچی دادگای ئینقلاب ده‌كرێن.
ناوبراو پێشتریش گوتبووی مه‌ئمووره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ڕۆژی ١٦ی بانه‌مه‌ڕ، ڕێك ڕۆژێك پێش به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی شوورای ناوه‌ندیی جێبهه‌ی میللی له ماڵی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه به پێداگری كردنه‌وه له‌سه‌ر “لادان و ناقانوونی بوون”ی ئه‌م گرووپه سیاسییه، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه بێتوو كۆبوونه‌وه بگرن، هه‌موو ئه‌ندامانی شوورای ناوه‌ندیی ئه‌م گرووپه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش، وێب سایتی به‌ره‌ی میللی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م گرووپه ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕێكه‌وتی ٢١ی بانه‌مه‌ڕ، كۆبوونه‌وه‌ی شوورای ناوه‌ندیی خۆی به ده‌ستووری كاری هه‌ڵبژاردنه نێوخۆییه‌كان به‌ڕێوه بردووه.
شایانی باسه كه ناڕه‌زایتی دره‌بڕینی به‌ره‌ی میللیی ئێران به نیسبه‌ت حوكمی قه‌ساس له ساڵی ١٣٦٠، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه خومه‌ینی ڕێبه‌ری ئه‌و كاتی كۆماری ئیسلامی، ئه‌م گرووپه به لاده‌ر ناودێر بكا. پاش ئه‌م قسانه‌ی خومه‌ینی به‌ره‌ی میللی به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ به‌رته‌سك كرانه‌وه‌ی چالاكیی سیاسیی به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه.