یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستانی پله‌به‌رزی شیركه‌تی ڕۆیال داچ شێل ڕایگه‌یاندووه كه بێتوو گه‌مارۆكان له سه‌ر ئێران هه‌ڵگیرێن، ئه‌م شیركه‌ته قه‌رزی ٢ میلیارد دۆلاریی خۆی به شیركه‌تی میللیی نه‌وتی ئێران ده‌داته‌وه و له به‌شی وزه‌ی ئه‌م وڵاته سه‌رمایه داده‌نێ.
ئێدوارد دانیلز، جێگری جێبه‌جێكاری شیركه‌تی ڕۆیال داچ شێل له كار و باری بازرگانی و گه‌شه‌ی تیجاری كه له نێو كۆڕی هه‌یئه‌تی هاوڕێی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیادا سه‌ردانی تارانی كردووه، ڕوو به هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، خۆشحاڵی خۆی له‌م سه‌فه‌ره مێژووییه ده‌ربڕیوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی به‌شی هه‌ره زۆری چالاكییه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته له داهاتوودا له‌گه‌ڵ ئێران، پێوه‌ندیی به‌م بارودۆخه‌وه هه‌یه كه ئه‌م وڵاته پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه.
شایانی باسه كه قه‌رزی كۆمپانیای شێل به ئێران له ڕێگه‌ی كڕینی نه‌وت له‌م وڵاته، گه‌یشتۆته زیاتر له ٢ میلیارد دۆلار، به‌ڵام به‌هۆی گه‌مارۆكان تا ئێستا ئه‌م پاره‌یه به ئێران نه‌دراوه.
دانیلز پێداگری كردۆته‌وه كه شیركه‌تی شێل ده‌یهه‌وێ هه‌رچی زووتر ئه‌م قه‌رزه به ئێران بداته‌وه.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی كۆمپانیای رۆیال داچ شێل هه‌روه‌ها پێداگری كردووه كه له دیدار له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێران‌دا، له بابه‌ت بواره‌كانی سه‌رمایه‌دانان له به‌شی وزه‌ی ئه‌م وڵاته قسه و باس كراوه.