نوێنه‌ری ئا‌مریكا له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌زی ئه‌تۆمی داوای له ئێران كردووه تا بۆ جێبه‌جێ كرانی “به‌رجام” به خێرایی له‌گه‌ڵ ئاژانس هاوكاری بكا و پێداگری له سه‌ر به‌ڵێنیی واشینگتۆن بۆ دابین كردنی سه‌رچاوه ماڵییه‌كانی تاقیكاریی ڕێككه‌وتنامه‌ی ڤیه‌ن كرده‌وه.
هێنری ئێنشێر، نوێنه‌ری ئا‌مریكا له ئاژانس، له قسه‌كانی خۆیدا له شوورای حوككامی ئاژانس گوتی: به‌پێی به‌رنامه‌ی گشتیی هه‌وڵی هاوبه‌ش “به‌رجام”، ده‌بێ ئێران تا ڕێکه‌وتی 15ی ئۆكتۆبر هه‌وڵی پێویست له چوارچێوه‌ی “نه‌خشه ڕێگا” بگرێته‌به‌ر.
ناوبراو پشتڕاستی كرده‌وه” ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی ژیانهكییه كه ئێران له چوارچێوه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا به‌ڵێنییه‌كانی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ.”
ئه‌م مه‌سه‌له‌ی كه نوێنه‌ری ئا‌مریكا وه‌ك “نه‌خشه ڕێگا” ئاماژه‌ی پێ كردووه، پێوه‌ندی به‌م ڕێككه‌وتنه‌وه هه‌یه كه عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران و یووكیا ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانس، ڕۆژی 23ی پووشپه‌ڕ ئیمزایان كرد. به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، له سه‌ر ئه‌وه ساغ بوونه‌وه كه ئێران زانیاریی پێویست بۆ سه‌لماندانی ئیدیعاكانی خۆی له بابه‌ت به‌رنامه‌ی ناوكیی وڵاته‌كه‌ی، بخاته به‌ر ده‌ستی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی.