گه‌وره سنووری نێوان توركیه و ئێران به هۆكاری ئه‌منیه‌تی داخرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سنووری ئێسن ده‌ڕه‌ی توركیه و سه‌روی ئێران به هۆكاری ئه‌منیه‌تی داخرا.
به‌پێی سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌كان ٤ ڕۆژ له‌وه‌پێش كارمه‌ندانی سنووری گومركی كاپی كوی توركیه پاش جێهێشتنی شوێنی كاره‌كه‌یان ڕفێندراون و ڕێژه‌ی ڕفێندراوه‌كان گه‌یشته ١١ كه‌س.
ئێران 3 سنووری گومركیی له‌گه‌ڵ توركیه هه‌یه كه بریتین له سنووری بازرگان ـ گوربولاغ، سنووری سه‌رو ـ ئیسن ده‌ڕه و سنووری ڕازی ـ كاپی كوی.
پێشتریش كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی به‌دودا هێرشكردنه‌سه‌ر ماشێنێكی ئێرانی له توركیه‌و له سنووری بازرگان، ئه‌م سنووره بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر داخرا.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه له وڵاتی توركیه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر باس و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی ئێران له‌م وڵاته.
شایانی باسه كه باڵوێزی ئێران له توركیه پێش ئه‌م ڕووداوه هاووڵاتییانی خۆ ئاگاداركردبۆوه كه هێندێك له ناوچه‌كانی ئه‌م وڵاته به هۆی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ هێزه کوردییه‌کان نائهمنهو هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش داوای له هاووڵاتییانی كردبوو كه له ڕێگه‌ی هه‌واییه‌وه سه‌فه‌ر بكه‌ن.