رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی خەرمانان کۆرێک لە ژێر ناوی ” ڕۆلی دایک لە بەرزکردنەوەی فەرهەنگ” لە فەرهەنگسەرای شاری مەریوان لە لایەن، ئەنجوومەنی قەلەمی هەورامان، ئەنجوومەنی بێسارانی و رووجیار بەرێوە دەچێ. کۆرگێرانی پێکهاتوون لە دوکتور مەسعود بینەندە کۆمەڵناس، رەئوف مەحموودپوور شاعیر، لێکۆلەر و رۆشنبیر و خاتوو سۆیلا محەممەدی چالاکی ژنان و نووسەر لە کاتژمێر چوار و سی خولەکی دوانیوەرۆی رۆژی چوارشەممە بەرێوە دەچێ لەم کۆرەدا هەروەها ئەرسەڵان ئەردەڵان و خاتوو لەیلا ئەمینی و سیروس عارفیش بابەت و پەیامی خۆیان دەخوێنەوە.
شایانی باسە ئەم کۆرە بە پێشکەشکاری و بەرێوەری خاتوو شیوا رەحمانی چالاکی بواری ژنان بەرێوە دەچێت.