ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری قارەمانی ڕەبەت شەوی ڕابردوو ١٦ لەسەر ١٧ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی بەبۆنەی یەکەم ساڵیادی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات لە شاری ڕەبەت و دەوروبەری، چالاکیی تەشکیلاتییان بەڕێوە برد و یاد و ناوی شەهیدانی حەڤدەی خەرمانانیان بەرز ڕاگرت و کۆماری ئیسلامییان مەحکووم کرد.
لەو چالاکییەدا بە بڵاو کردنەوەی کارت و پۆستێری تایبەت بە ساڵڕۆژی ١٧ی خەرمانان، لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ڕەبەت لە گەڵ ئامانج و ڕێبازی شەهیدان پەیمانی وەفادارییان نوێکردەوە.
هەر بەم بۆنەوە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەستخۆشی لە سەرجەم ئەندامان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەتایبەتی لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری ڕەبەت دەکا و هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.