حیزبی دێموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک فه‌ریدون جوانڕۆییه‌وه په‌یامێک ئاراسته‌ی پارتی دێموکراتی کوردستان ده‌کات.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له بروسکه‌یه‌کی سه‌ره‌خۆشی دا بە بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک فه‌ریدون جوانڕۆیی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دێموکراتی کوردستانه‌وه هاوخه‌میی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ.
فه‌رموون له گه‌ڵ ده‌قی په‌یامه‌که‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیـموکراتی کوردستان:
بەڕێز مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان!
ویڕای سڵاو.
کۆچی نابەوەختی کاک فەریدون جوانرۆیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بە مایه‌ی په‌ژاره‌و نیگەرانیی ئیمە.
خوالیخۆشبوو فەریدون جوانرۆیی کادرێک و ئەندامێکی بەوەجی رێبەریی پارتی دێموکراتی کوردستان بوو که لە هەمان حالدا تێکۆشەرێکی ماندوونەناسی مەیدانی خەباتی کوردایەتی بوو و لەو پێناوەشدا زەحمەتی زۆری کیشاو لە ئاکامدا گیانی خۆشی بەخت کرد .
لەو رووداوە ناخۆشەدا ئێمە خۆمان بە هاوخەمی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەزانین و بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مەکتەبی سیاسی پارتی و بنەمالەی بەرێزی کاک فەریدون دەکەین .
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
٣ی خەرمانانی ١٣٩٤
٢٥ی ئاگۆست ٢٠١٥