بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوون، ناوندە ئەمنییەکانی ڕێژیم چالاکانی سیاسی بانگ دەکەنە شوێنە گشتییەکان و لەوێ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکەن. کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ پێشگیری لە دەنگدانەوە و بە مێدیایی کردنی بانگکردنی خەڵک بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، چالاکانی سیاسی بانگە دەکەنە ئەو شوێنانە و وێڕای لێکۆڵینەوە هەڕەشەیان لێدەکەن.
تا ئێستا لە شاری سنە بۆ بازجوویی چەند کەسیان لە چالاکان بانگکردۆتە شوێنە گشتییەکان و لێپێچینەوەیان لێکردوون.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەژێر گوشارێکی سەختی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی دایە، بۆ پێشگیری لە ناڕەزایەتی خەڵک و بە میدیایی نەکردنی هەواڵەکان، دەیهەوێ بەو پیلانە سەرپۆش لەسەر ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و پێش لە جموجۆڵی چالاکانی سیاسی و مەدەنی بگرێ.