چه‌ند رۆژ پێش ئێستا، حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رکۆماری ئێران له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوان هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت و ئوستاندارهکاندان وێڕای باس له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و مه‌جلیسی خبره‌گان وتی،” شۆرای نیگابان چاوه‌دێره نه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر، هه‌ر بۆیه نابێ چاوه‌دێری و به‌ڕێوه‌به‌ری تێکه‌ڵ بکرێن.” ئه‌م قسه‌یه‌ی رووحانی دژکرده‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی سپای پاسدران و ئوسوولگهڕا توندئاژوه‌کان و پێشنوێژه‌کانی هه‌ینی زۆرێک له شاره‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی فراکسیونی رووحانیه‌تی مه‌جلیسی لێکه‌وته‌وه و ئه‌وان رووحانییان به‌وه تاوانبار کرد که ده‌یهه‌وێ شۆرای نیگه‌هبان لاواز بکا و داوایان کرد که چیدیکه قسه‌ی وا نه‌کا. ئه‌م قسانه‌ی رووحانی و دژکرده‌وه‌ی نه‌یارانی ناوبراو له حاڵێکدایه که رۆژی 7ی ره‌شه‌مه‌ی ئه‌وساڵ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌وره‌ی داهاتووی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی و مه‌جلیسی خبره‌گان دیاری کراوه. له راستیدا ماوه‌یه‌کی زۆره که ئاماده‌کارییه‌کان و ریزبه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو به‌ره‌ی ریفورمخوازان و ئوسووڵگه‌راکان به تایبه‌تی خۆرێکخستنی تایبه‌تی ریفورمخوازهکان بۆ ده‌وره‌ی داهاتووی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی به‌روونی دیاره و ئه‌و قسه‌یه‌ی رووحانی به‌رانبه‌ر به شۆرای نیگابان و دژکرده‌وه‌ی ئوسوولگهراکانیش هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. رووحانی له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا وێڕای باس له به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌کان له مه‌جلیسی داهاتوودا و به نموونه هێنانه‌وه‌ی مه‌جلیسی یه‌که‌م وتی؛” ئێستا که جیهان پاش به ئاکام گه‌ییشتنی په‌روه‌نده‌ی ناو‌کی به چاوی رێزه‌وه له ئێران ده‌ڕوانێ ده‌بێ هه‌ڵبژاردنێک به‌ڕێوه ببه‌ین که جیهان به شانازی و رێزه‌وه چاومان لێبکه‌ن. ئه‌م قسه‌یه‌ی رووحانی له حاڵێکدایه که ئوسوولگه‌راکان نیگه‌رانی خۆیان له که‌ڵکوه‌رگرتن له ئاکامی په‌روه‌نده‌ی ناو‌کی وه‌کوو ئامراز له لایه‌ن لایه‌نگرانی رووحانیهوه ناشارنه‌وه و له‌به‌رانبه‌ریشدا زۆرێک له چاودێرانی سیاسی له‌وباوه‌ره‌دان که ئاکامی په‌روه‌نده‌ی ناو‌کی هێنده‌ی دیکه هێز به ریفورمخوازان و لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو ده‌دا. هه‌موو ئه‌م قسانه و رێزبه‌ندی و ئاماده‌کارییه‌کان واده‌رده‌خه‌ن که خه‌ریکه شه‌قامی سیاسی له ئێران‌دا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌ر دوو مه‌جلیس و به‌تایبه‌تی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی به‌م باسانه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت و وێده‌چێ ئاکامه‌کانیشی له کرانه‌وه یان داخرانی فه‌زای سیاسی و فه‌رهه‌نگی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان کاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان ده‌بێ که بێگومان کوردستانیش له‌و فه‌زایه به‌دوور نیه و ره‌نگه له جێی خۆیدا هه‌ستیارتر بێ و هه‌ر وه‌ک له چه‌ند ساڵی رابردوودا ده‌رکه‌وتووه هێندێک راوبۆچوونی جیاوازیش بێنه گۆڕێ. له به‌رخورد به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو له ئێران‌دا و به تایبه‌تی ٨ – ٩ ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌ی دیاره دوو بۆچوونی دژ به یه‌که که یه‌کیان پێی وایه که هه‌موو ئه‌و فهزاسازییانه سیناریۆی خودی ده‌سه‌ڵات و نیزامه بۆ گه‌رم کردنی ته‌نووری هه‌ڵبژاردنه‌کانه و هیچ ئاکامێکی باشیان لێ ناکه‌وێته‌وه و بۆچوونی دیکه پێی وایه که نابێ به چاویلکه‌ی ره‌ش و سیاسه‌تی سفر و سه‌ت له‌و رووداوانه بڕوانین و ده‌بێ تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆمان ده‌کرێ له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کان به سوودی خه‌ڵکی کوردستان که‌ڵک وه‌ربگرین که هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌ک له‌و ده‌رفه‌تانه‌یه. نموونه‌ی ئه‌م خوێندهوهیهش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی یه‌که‌م و شه‌شه‌م و هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری له ساڵی ٨٨ بوو که هیچکات ئاکامه‌کانی به دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی و به تایبه‌ت رێبه‌ری و باڵی بناژۆخواز له ئێران ده‌رنه‌هات. ئێستاش که 7 مانگمان تا هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیس ماوه ره‌نگه هه‌مان دوو بۆچوون دیسان خۆیان بنوێنن. به‌ڵام بۆ کوردستانێک که هاوته‌ریب له گه‌ڵ تاران چاوی چاودێرانی سیاسیی له سه‌ره نابێ وه‌کوو ته‌ماشاچی چاو له‌و گه‌مه سیاسییه بکا و پێویسته به وردی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکا و به پێی توانا بچێته ناو ئه‌و مه‌یدانه‌وه. به‌شداری کردنی ئه‌و رووداوه سیاسییه بێگومان بۆ ئه‌حزابی تاراوگه که جگه له مه‌جلیسی یه‌که‌م هیچکات رێگه‌ی به‌شدارییان پێ نه‌درا مه‌یسه‌ر نیه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌توانن لانیکه‌م له ئه‌گه‌ری به‌شداریی چالاکانی نێوخۆدا رێگریان نه‌بن و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئاخۆ چالاکانی نێوخۆ ده‌توانن به سیما و هێمایه‌کی کوردانه‌وه و دوور له باڵباڵێنه‌کانی ناوحاکمیهت داخوازیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان روو به‌تاران بێنه به‌رباس و خۆیان له‌و مه‌یدانه تاقی بکه‌نه‌وه؟