• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پیلانێکی دیکەی ڕێژیم بۆ لە داوخستنی بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگەکان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/09/07
جۆری بابەت: کوردستان

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەرکوت و بێدەنگ کردنی شۆڕشی خەڵکی کوردستان لە هیچ بەرنامە و پیلانێک دریغی نەکردووە و هەر ڕۆژە بە جۆرێک دەیهەوێ زەربە لە شۆڕشی کورد بدا.
کاربەدەستنی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕیژیم لەگەڵ ئەوەی کە کاریان سەرکوت و کوشتن و زیندانیکردن و لە سێدارەدانی ئازادیخوازانی کورد و ئێرانییە، لە هەمانکاتدا دەستێکی باڵایان هەیە لە ڕەشەکوژی و پیلانگێڕی و چاندنی تۆی دووبەرەکی لە نێو خەڵکی کوردستاندا.
ئەمڕۆژانە کاربەدەستانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستیانکردووە بە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگەکانی کوردستان و وێڕای بردنی لەوحێک لە ئایەتی قوڕئان، لە لایەک داوای لێبوردنیان لە بنەماڵەی شەهیدان کردووە و لە لایەکی دیکەوە هەڕەشەیان لێکردوون کە دەبێ هاوکاریان بکەن.
پیلانەکانی ڕێژیم بۆ بەلاڕێدابردن و چەکدارکردنی خەڵک و پێکهێنانی ڕایەڵکەی جاسووسی تازە نییە و ماوەی چل ساڵە درێژەی هەیە. ڕێژیم بە تەماح وەبەرنان و لە ڕێگەی پووڵ و پارەوە توانیویەتی کەسانێکی بێزراو، بێ شەخسییەت و گەل فرۆش بۆ نیو ڕیزەکانی خۆی ڕابکێشی و بەداخەوە لەو پیلانەیدا کۆمەڵێک نیشتمانفرۆشی کردۆتە داردەستی خۆی و هێندێک لەو جاشە خۆفرۆشانە دەستیان بە خوێنی پێشمەرگە سوور بووە کە بە دڵنیاییەوە لە ڕۆژی خۆیدا دەستی عەداڵەت و دادگای گەل بە سزای خەیانەتەکانی خۆیانیان دەگەیەنێ.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وێڕای ئەوەی کە بە دوای کەسانی خۆفرۆشدا گەڕاوە تا هاوکاریان بکەن، لە هەمان کاتیشدا هەمیشە لە هەوڵی ئەوە دابوون کە لە کەسوکاری بنەماڵەی شەهیدان، پێشمەرگەکان، دۆستانی شۆڕش و کەسانی نیشتمانپەروەر کەڵک وەربگرن و لە ڕێگای بەرتیل و هەڕەشە و ئەشکەنجە و ئازار ناچاریان بکەن کە هاوکاریی ڕێژیم بکەن، بەڵام کەسوکاری بنەماڵەی شەهیدان کە ڕۆڵەکانیان لە پێناو ئازادی و ڕزگاری گەل و نیشتمانەکەیاندا بەختکردووە و، لەگەڵ ئەوەی کە یەکێک لە خۆشەویستانیان لە دەستداوە، بەڵام لەنێو خەڵکی خۆیاند هەمیشە جێگەی ڕێز و ئیفتخار و شانازین و لەمێژوودا و لەنێو دڵی خەڵکدا بۆ هەتاتایە بە سەربەرزی دەمێننەوە و بەڕیزەوە یادی ڕۆڵە لەدەستچوەکانیان دەکرێتەوە.
بێگومان هەوڵ و پیلانی ئەمجارەی ڕێژیمیش وەک جاران لەگەڵ شکست بەرەوڕوو دەبێ و بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدان و پێشمەرگە ئیفتخار و گەورەیی ڕۆڵەکانیان فیدای قسەی خۆشی ڕیاکارانەی ڕێژیم و بەرتیل و ماددیات ناکەن. کەسانێک کە دەستیان بە خوێنی ڕۆڵەکانی ئەوان سوورە و یەکێک لە خۆشەویستترین ڕۆڵەکانیان لێ ستاندوون و خەم و پەژارەیان خستۆتە نێو بنەماڵەکانیان و مناڵەکانیان لە نازی دایک و باوکی پێشمەرگەیان بێناز کردوون، لەلای بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە وەک دژمن و جەللاد و قاتڵ سەیر دەکرێن و کورد گوتەنی خوێن نابێ بە ئاو.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist