بێهرووز ئاڵخانی زیندانیی سیاسیی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی ورمێ به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كرانی حوكمه‌كه‌ی ڕاپێچی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه. به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێرانا، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 3ی خه‌رمانان، زیندانیی سیاسیی كورد بێهروز ئاڵخانی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كرانی حوكمه‌كه‌ی بۆ سلوولی تاكه‌كه‌سی گوازراوه‌ته‌وه و داوا له بنه‌ماڵه‌كه‌شی كراوه تا بۆ دوایین جار سه‌ردانی بكه‌ن. بێهروز ئاڵخانی كوڕی فارس، له دایك بووی ساڵی ١٣٦٤ و خه‌ڵكی شاری سه‌ڵماس، له ڕێكه‌وتی ٧ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٨٨ وێڕای ١٥ كه‌سی دیكه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئه‌م شاره به تۆمه‌تی پێوه‌ندی گرتن به “پژاك”ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، ناوبراو پاش چه‌ند مانگ تۆمه‌تی كوشتنی دادستانی شاری “خۆی”یان وه‌پاڵ دا ، ناوبراو له لقی ١ی دادگای ئینقلاب له ورمێ به سه‌رۆكایه‌تیی قازی چابۆك له ڕێگه‌ی ئه‌م تۆمه‌تانه‌وه حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا. په‌روه‌نده‌ی بێهروز پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ڕێی دیوانی به‌رزی وڵات كرا و له‌وێش ئه‌م حوكمه ڕه‌د كرایه‌وه و ئه‌م جاره‌یان به‌ڕێی لقی ١٠ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگا كرا، به‌ڵام له لایه‌ن ئه‌م دادگایهشهوه حوكمی ئێعدامی ئه‌م زیندانییه سیاسییه پشتڕاست كرایه‌وه، دواتر به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی سه‌ر له‌نوێی بێهروز په‌روه‌نده‌كه بۆ جارێكی دیكه به‌ڕێی دیوانی به‌رزی وڵات كرایه‌وه، تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار ئیدیعایان ده‌كرد كه ئێستا دیوان دوایین بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌م په‌روه‌نده‌یه نه‌داوه. ئه‌م زیندانییه سیاسییه هه‌روه‌ها له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌شدا كه بۆی دروست كراوه، به تۆمه‌تی پێبوونی چه‌ك حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی بێهروز ده‌ڵێن ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا به هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی پێ نه‌بووه و ئه‌م ئیدیعایه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه.