لە شاری سنەو چەند ئاوایی دەوروبەری ئەو شارە بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی کارەساتی هێرش بۆ سەر قەڵای دێموکرات چالاکیی تەبلیغی کراو لەو ڕێگایەوە یادو ناوی شەهیدانی ١٧ی خەرمامان بەرزڕاگیرا.
لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی ١٧ی خەرمانان شەوی ڕابردوو ١٦ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە لە چالاکییەکی تەبلیغاتیدا وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان، بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکوومکرد.
بەشێک لە دۆستانی وەفادار بە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شەقام و گەڕەکەکانی فەیزاوا، شارەکی بێعسەت و چەند کوڵان و شەقامی دیکەی شاری سنەو هەروەها ئاوایی نەنەڵە، بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت و وێنەی تایبەت بە شەهیدانی ١٧ خەرمانان ڕایانگەیاند کە هەموو شار و ناوچەکانی کوردستان قەڵای دێموکراتەو ئەوانیش پشت و پەنانی تێکۆشەرانی دێموکراتن.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاسی لایەنگرانی خۆی لە شاری سنەی خوێناویی دەکا و سڵاویان بۆ دەنێرێ.