لە شاری دێموکراتدۆستی بانە بە بۆنەی یەکەمین ساڵڕۆژی کارەساتی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات و شەهیدبوونی پۆلێک کادرو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو.
شەوی ڕابردوو ١٣ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی لە بەرەبەری ١٧ خەرماناندا بەشێک لە لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە بەبەربڵاوی تڕاکت و نووسراوەی پێوەندیداریان بەو بۆنەوە بڵاو کردوە.
لەو چالاکییەدا لایەنگرانی و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێرانە بۆ جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامی و سپای پاسدارانیان مەحکوومکرد و هەروەها لەگەڵ سەرجەم شەهیدانی کوردستان بەتایبەتی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان پەیمانی وەفادارییان نوێکردەوە.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بانە ڕایانگەیاند کە “بانە، قەڵای دێموکراتەو مەرگ و نەمان بۆ کۆمار ئیسلامیی ئێران.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکراتدۆست لە نێوخۆی وڵات، بەتایبەتی لە شاری بانە دەکا.