رۆژی شەممە رێکەوتی ٣١ی گه‌لاوێژ، ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزب لە وڵاتانی ئاڵمان، هولەند، بلژیک، فەرانسە، سویس و ئوتریش رێوڕه‌سمێکیان به بۆنەی ۲۵ گەلاوێژ، ٧٠هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە شاری کوڵن،ی ئالمان پێک هێنا. رێوره‌سمه‌که سه‌ره‌تا به سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد و دواتر به راگرتنی یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان دەستی پێ‌کرد. دواتر له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی رێورهسمەکە هاورێیان زاهید شاعیری و سه‌یران بایهزیدحوسێنی، داوا لە کاک جەلیل گادانی تێکۆشه‌ری لەمیژینەی حیزب و راوێژکاری ده‌فته‌ری سیاسی حدک کرا بۆ کردنهەوەی ڕێوڕەسمە چەند وتەیەک پێشكەش بکا. پاشان هاورێ کاک حسن رستگار تێکۆشه‌ری دێرین و موشاوەری دفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان به بۆنەی ۲۵ گەلاوێژ وتارێکی سیاسی پیشکه‌ش کرد. کاک حه‌سه‌ن له وتاره‌که‌ی خۆیدا، وێڕای پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە مەزنە بە خەڵکی کوردستان، بنەماڵەی شەهیدان، بەندکراوانی سیاسی و هەموو ئەندامان، کادر و پێشمەرگەکانی حیزب، ئاوڕێکی وردی لە مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی ٧٠ ساڵ خەباتی حیزبی دیموکراتی کوردستان دایەوە. بەڕێزیان لە وتارەکەی دا ئاماژه‌ی به چه‌ند قۆناغ جیاواز لە مێژووی سیاسی حدک کرد و خاڵە بە هێز و لاوازەکانی ئەو مێژووە پیرۆزەی هێنایە بەرباس. بەڕێز حەسەن رەستگار وێڕای هیوای خواست کە نەوەکانی داهاتووی حیزب، بە ئاوڕ دانەوە لە مێژووی ئەو حیزبە، هەوڵی هەرچی باشتر کردن و گەشەی حیزبەکەمان بدەن. له کۆتایی وتەکانی دا بەڕێز ڕەستگار ئاماژه‌ی به باروودۆخی ئێستاکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و دۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران به تایبه‌تی کرد. به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که ته‌رخان کرابوو بۆ په‌یامی حیزب و رێکخراوه کوردستانی، ئێرانی و ئاڵمانییه‌کان که له‌م به‌شه‌دا هاورێ سوڵتان گوڵاوی به‌رپرسی کومیته‌ی ئاڵمان وێڕای بە خێرهێنانی میوانه‌کان، به هۆی که‌مبوونی کات، تەنیا ئاماژه‌ی به نێوی نوێنه‌رایه‌تی حیزب رێکخراوه‌کانی به‌شدار له رێوڕه‌سمه‌که‌دا کرد. له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمدا هاورێ ئه‌برێزه حوسێنی ئه‌ندامی یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان و یه‌کێتی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی خویندنه‌وه. به‌شی کۆتایی به‌رنامه‌که ته‌رخان کرابوو بۆ به‌شی هونه‌ری و شادی به‌شدارانی ڕیوڕه‌سمی یادی دامه‌زرانی حه‌فتا ساڵه‌ی حدک له شاری کۆڵنی ئاڵمان.